Accessibility links

بڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ ڤلادمێر پوتین کۆببێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا گفتوگۆ دەکات، سەبارەت بە داڵدەدانی هێرشبەرانی ئەلکترۆنی وەک ئەوانەی پێیان وایە کە کۆمپانیای زەبەلاحی (JBS) یان کردووەتە ئامانج، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی.

گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە پەیامنێرانی گوت "بایدن پێداچوونەوەیەکی ستراتیژی خێرای دەستپێکردووە " لەو هێرشەدا کە کاریگەری هەبوو لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی JBS لە ئوسترالیا و ئەمەریکای باکوور.

بایدن ڕۆژی 16 ی مانگی 6 لەگەڵ هاوتاڕوسییەکەی لە ژنێڤ کۆدەبێتەوە لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی زلهێزی جیهانی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن و مافەکانی مرۆڤ و دەستدرێژیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر بووە.

گەورەترین کۆمپانیای بەهەمهێنەری گۆشتی جیهان JBS ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بووە بە ئامانجی هێرشێکی ئەنتەرنێتی ڕێکخراو.

بەهۆی ئەو هاکە کۆمپانیاکە ناچار بوو بە خێرایی بەشێکی زۆری هێڵی بەرهەمهێنانی خۆی لە ئوسترالیا و ئەمەریکای باکوور ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG