Accessibility links

دکتۆر سەباح هەورامی: هەموو کۆمپانیاکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا باوەڕپێکراون


فۆتۆ بە کامێرای ڕێباز مەجید
فۆتۆ بە کامێرای ڕێباز مەجید

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان لەسەر جۆری ئەو ڤاکسینانەی لە پارێزگای سلێمانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن و ئاماژەش بەوە دەکات تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا هیچ کێشەیەکی گەورەیان بەهۆیبەکارهێنانی ڤاکسینەکەوە ڕووبەڕوونەبووەتەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڤاکسینانەی لە پارێزگای سلێمانیدا بەکاردەهێنرێن هەموویان ڤاکسینی باوەڕپێکراون لە سەرانسەری جیهاندا و دەشڵێت "زووە بۆ ئەوەی لە ئێستادا بڵێین کام لەم ڤاکسینانە ڤاکسینی باشن. بەڵام بەدلنیاییەوە لە ڕووی کارکردن و جۆری دروستکردنەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەردەکەوێت کام لەم ڤاکسینانە باشترین ڤاکسینن. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو کۆمپانیایانەی ئێمە بەکاریان دەهێنین کۆمپانیای زۆر باوەڕپێکراون."

لەکاتێکدا لە ئێستادا چەند جۆرێکی جیاوازی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەستە، بەڵام ڤاکسینی فایزەر خواستێکی زیاتری لەسەرەوە و ئەمەش تا ڕادەیەک کێشەی درووستکردووە.

دکتۆر سەباح دەڵێت "هەرکەسێک ڤاکسینی بوێت دەتوانێت ئەو ڕۆژە لەخۆی بدات، تەنها ڤاکسینی فایزەر، ئەبێت لەسەر داواکاری و نۆرە و سیستەم دەدرێت، ئەگەر نا ڤاکسینەکانی تر بەردەستن و زۆرترین ژمارەی ڤاکسینەکانمان بەکارهێناوە."

لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەیەکی زۆر کەم چەند حاڵەتێکی نەخوازراو لەو کەسانەدا تۆمارکراون کە ڤاکسینیان بەکارهێناوە، لەمبارەوە دکتۆر سەباح هەورامی ئاماژەی بەوە کرد لە پارێزگای سلێمانیدا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووینەداوە بەدەر لەو کاریگەرییەی لاوەکییانەی ڤاکسینەکە لەسەر هەموو کەسێک جێیدەهێڵێت.

لە ئێستادا لە چەندین ناوەندی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانیدا ڤاکسین بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن ڕووی تێبکەن و بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان بکوتن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

XS
SM
MD
LG