Accessibility links

زەردەشت خالید: ناکرێت دەستوورێک تەنها بۆ 3 پارێزگا بنووسینەوە


ئایا لە هەرێم هەوڵێک هەیە دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە، لە پرسێکی نیشتمانی وەها گەورەدا گۆڕانکاری لەچیدا دەکەن؟

ئایا لە ڕووی یاساییەوە بۆ نووسینەوەی دەستوور هەرێمی کوردستان خاوەنی چەند پڕۆژە و هەوڵ بووە ؟.

ئایا لە ڕووی یاساییەوە چ دامەزراوەیەک یان ئەو کەسانە کێن دەتوانن ئەو دەستوورە بنووسەنەوە، ئەم پرۆسەیە ئەبێت چۆن بێت؟

لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا زەردەشت خالید مامۆستای زانکۆ و هەڵگری بڕوانامەی دەستوور لەئەمەریکا دەڵێت "لە ساڵی 2009وە چەندین هەوڵی نووسینەوەی دەستوور هەیە، سەرجەم ئەم هەوڵانە بە شکست کۆتاییهاتووە، ئەم هەوڵانەی پێشتر بەشێوەیەک بووە لەپەرلەماندا بە کۆمەڵێک یان چەند کەسێک سپێردراوە، بەڵام ئایا دەستوور ئەرکی پەرلەمانە بینووسێتەوە یاخود ئەرکی دامەزراوەیەکەی ترە یا کێ دەستوورمان بۆ دەنوسێتەوە".

بەرێز زەردەشت لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ داڵنیا نییە لەوەی نووسینەوەی دەستوور سەرکەوتوو دەبێت و دەڵێت "ئایا ئەم مۆدێلە لە شێوازی نووسینەوەی دەستوور ئەتوانێت لە 2021 سەرکەوتووبێت؟ هاوشێوەی پرۆژەکانی ساڵی 1992، 2002 ، 2006و ڕشنووسی 2009 و 2015 بەبەشداری 22 کەس شکست نەهێنێت".

هەروەها دەڵێت هەرێم بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ، بەپێی مادی 117 جوگرافیاکەی 3 پارێزگایە دەستنیشانکراوە، هەروەها بەپێی مادەی 140 ناوچەی جێناکۆکمان هەیە، ناکرێت دەستوورێک تەنها بۆ 3 پارێزگا بنووسینەوە و دانیشتوانی %51 خاکی کوردستان بێبەش بکەین لەنووسینەوەی ئەم دەستورەدا، چوونکە لەداهاتوودا بە جێبەجێکردنی مادی 140 دەبن بەبەشێک لەم دەستوورەوە بەسەریاندا جێبەچێ دەکرێت، ئایا خواستی ئەم هاوڵاتیانە چی لێ دێت؟

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:23 0:00


XS
SM
MD
LG