Accessibility links

دکتۆر شاخەوان خەیلانی: هەندێک لەو کەسانەی کە دووبارە توشی کۆرۆنا بوون زۆر بە قورسی گرتوویانە


پاش بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان شارەزایانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن لە ئێستادا ڕێژەی توشبوون بە پەتاکە کەمتر بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکردووە.

سەبارەت هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و میکانیزمی دابەشکردنی ڤاکسینەکان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر دەڵێت هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات دەتوانێت ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرێت. دکتۆر شاخەوان خەیلانی دەڵێت " لینکێک هەیە لە موبایل هەر کەسێک لەوێ ناوی خۆی تۆمار بکات ئەوا ناوەکەی دەچێتە وەزارەتی تەندروستی و پاشان کە نۆبەی هات لە هەنێک شوێنی کە دیاری کراوە دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت."

لە ماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا کە هەرێمی کوردستان بەنیازە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین خۆی گرێبەست ئەنجام بدات بۆ کڕینی ڤاکسینەکان لەم بارەیەوە دکتۆر خەیلانی دەڵێت زانیاری لەسەر ئەو گرێبەستانە نییە بەڵام دەشڵێت " ئەوەی دەزانم ئێستا هەرێ سێ ڤاکسینەکان، هەم سینییەکە، هەرم ئەسترازەنێکا و هەم ڤایزەریش هەیە و لە شوێنی جیاواز لێدەدرێن."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر شاخەوان خەیلانی ئەوەشی خستە ڕوو "هەندێک لەو کەسانەی توشی کۆرۆنا بوونەو دووبارە توشبوونەتەوە زۆر بە قورسی گرتوویانە بۆیە ڤاکسینەکە پێویستە بۆ ئەوەی بۆ چەند ساڵێک لەشیان بەرگری دروست بکات."

دەقی وتووێژەکەی ئەحمەد زێباری لەگەڵ دکتۆر خەیلانی

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00


XS
SM
MD
LG