Accessibility links

جارێکی دیکە گرکانەکەی شاری گۆما تاویسەندەوە 


رۆژی شەممە دووهەم گڕکان لەنزیک شاری گۆمای رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ روویدا، هەفتەیەک پاش ئەوەی گڕکانێک لە چیای نایراگۆنگۆ روویدابوو بووەهۆی وێرانکاری و هەڵاتنی خەڵکەکەی.

گوتەبێژی حکومەت پاتریک مویایا دەڵێت گڕکانی مورارا ئەمڕۆ لەنزیک شوێنێکی ئاوەدان لەناوچەی ڤیرۆنگا روویدا.

شاری گۆما لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو چۆڵکرا، پاش ئەوەی نزیکەی 400 هەزار کەس لە دانیشتوانەکەی دوابەدوای ئەو هۆشدارییەی رەنگە گڕکانێک لەچیای نایراگۆنگۆ دووبارە جارێکی دیکە بتەقێتەوە، هەڵاتن .

دەسەڵاتداران بۆ هەڵمەتی گەورەی مرۆیی خۆیان ئامادە کردووە ، کە لەسەنتەری " بۆس " دا ، لە دەوروبەری 25 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شارەکەن کە دەیان هەزار کەس تێیدا ئاوارەبوون.

ئەو گڕکانە دەکەوێتە کەنار دەریاچەی کیڤۆ لەناوچەی چالاکترین گڕکانەکانی ئافریکا، شارەکە هەر لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە لەوکاتەوەی گڕکانەکە تاویسەندووە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین بەڵام لەپشووی ئەم هەفتەیەدا هێدی هێدی گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان.

تاوسەندنی ئەو گڕکانە بووەهۆی هەڵقوڵانی روبارگەلێکی گڕکانی لەئاکامدا بەر لە وەستانی تاوسەندنی کڵپەی گڕکانەکە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداو چەندین خانوبەرەی کاول کرد و کە نزیکەی 20 هەزار ماڵی ئەو خەڵکەی کاولکرد.

XS
SM
MD
LG