Accessibility links

موسوڵمانانی تانزانیا ترسی ئەوەیان هەیە ئەم ساڵ نەتوانن حەج بکەن


عەرەبستانی سعودیە دەڵێت هەموو حاجییەکانی مەڕاسیمی ساڵانەی حەجی ئەم ساڵ کە لە مانگی حەوت بەڕێوە دەچێت، پێویستە ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 یان وەرگرتبێت. لە تانزانیا کە کوتان هێشتا دەستی پێنەکردووە، موسڵمانان بە هیوای چوون بۆ مەککە، داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن دەست بە هەلمەتی کوتان بکەن.

عومەر ئەبوبەکر وەکو زۆربەی موسوڵمانانی تانزانیا دەیەوێت بچێت بۆ مەککە، بەڵام ئەم ساڵ تەنها ئەوانە دەتوانن حەج بکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەبوبەکرد نیگەرانە چونکە ڤاکیسن هێشتا لە تانزانیا پەسەندیش نەکراوە.

ئەو دەڵێت " ئەو کاتەی کە بەدەستەوە ماوە زۆر سنووردارە، بەڵام هێشتاش ئێمە کۆڵ نادەین. ئێمە چاوەڕوان دەکەین سەرکردە باڵاکانمان چاوێک بەم کێشەیەدا بخشێنن و بە وریاییەوە هەڵمەتی کوتان دەستپێبکەن تا ئێمەش بتوانین ئەرکە ئاینییەکانمان بەجێبگەیەنین. ساڵی ڕابردووش نەمانتوانی بەهۆی ڤایرۆیس کۆرۆنا، و ئەگەر هەتا ساڵی داهاتووش بەردوام بێت ئیتر مانای ئەوەیە مەڕاسیمی حەجمان نامێنێت. ئەمە یەكێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئاینەکەمان."

تا سەرەتای ئەمساڵیش دەسەڵاتدارانی تانزانیا کوتانی کۆڤید 19یان ڕەتدەکردەوە. پاشان سەرۆک جۆن مەغوفولی لەبری ئەوە چارەسەرە نادروستییەکانی بۆ نەخۆشییەکە هان دەدا.

هەر پاش مەرگی ماگوفولی لە مانگی 3، سامیە حەسەن‌ی جێگرەوەی، هێزی ئەرکی کۆڤید-19ی پێکهێنا تا ئامۆژگاری حکومەتەکەی بکات لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکە.

سەرۆکی نوێی تانزانیا سامیە حەسەن
سەرۆکی نوێی تانزانیا سامیە حەسەن

ئەو کۆمیتەکە لە ڕاپۆرتەکەی دوو هەفتە لەمەوبەریدا ڕایگەیاندووە کە ڤاکسینەکان کاریگەرن و پێشنیازیشی کردووە گەشتیارانی کەبۆ دەرەوەی وڵات دەڕۆن پێویستە سەرەتا ڤاکسین وەرگرن.

سەید عەبود سەرۆکی کۆمیتەکە ڕایگەیاند " کۆمیتەکە ئامۆژگاری حکومەت دەکات کە دامەزراوەکانی بەکاربهێنیت و بەردەوام بێت لە هەنگاوەکانی بۆ ڕێگەدان بەڤاکسینی ئازاد ، بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڤاکسینانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوەپەسەند کراوە، چونکە ئەو ڤاکسینانە کاریگەرو سەلامەتن و بە شێوەیەکی زانستیش سەلمێندراوە."

هەفتەی ڕابردوو سەرۆک حەسەن گوتی حکومەت هەوڵ دەدات بزانێت ئەو ڤاکسینانەی کۆڤید-19 ی کە لە وڵاتانی تردا بەردەستە دەتوانێت بۆ تانزانیای داوا بکات.

بەڵام لە کاتێکدا هێشتا هیچ هەڵمەتێکی کوتان دەستیپێنەکردووە، ڕێبەرانی موسوڵمان هەست دەکەن دەرفەتی ڕۆشتنی تانزانییەکان بۆ حەجی ئەم ساڵ زۆر کەمە.

XS
SM
MD
LG