Accessibility links

حەوت کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پەسەند دەکرێن


دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئێران حەوت کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 18 ی مانگی شەش پەسەند کردووە کە برتییە لە سەرۆکی دەستەی دادوەری ئیبراهیم ڕەئیسی، لە کاتێکدا چەند کەسایەتی بەناوبانگ ڕەتکراونەتەوە.

ڕەئیسی ناسراوترین پاڵێوراوە کە لەلایەن شورای نیگەهبانەوە پەسەند کراوە، هەروەها هاوپەیمانی نزیکی ڕێبەری باڵا ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند کاندیدەکانی تر بریتین لە وتووێژکەری باڵای پێشووی ناوکی سەعید جەلیلی، سەرکردەی باڵای پێشووی سوپای پاسداران موحسین ڕەزایی، یاسادانەری پێشوو عەلیڕەزا زاکانی، یاسادانەر ئەمیر حوسەین قازیزادە هاشمی، فەرمانڕەوای پێشوو موحسین مهرعەلیزادە و سەرۆکی ئێستای بانکی ناوەندی ئێران عەبدولناسر هیمەتی.

ئەنجومەنەکە عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کە هاوپەیمانی سەرۆک حەسەن ڕۆحانی بوو، ڕەتکردووەتەوە.

هەروەها ئیسحاق جهانگیری یەکەم جێگری سەرۆکی ڕاستەقینە و هەروەها سەرۆکی توندڕەوی پێشوو مەحمود ئەحمەدی نەژادیشی ڕەتکردووەتەوە.


XS
SM
MD
LG