Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەوڵ دەدات بۆ جێگیرکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی دووشەممە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت پاش ئەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە یەکەم گەشتی بلینکنە بۆ هەرێمەکە وەکو دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا. ئەو لەوێ لەگەڵ ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان و هاوبەشە هەرێمییەکاندا کۆدەبێتەوە لە هەوڵێکدا بۆ چەسپاندنی ڕێککەوتنی غەززە.

ئەمەریکا ڕایگەیاند، پابەندە بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی خێرا و کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ غەززە و هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی غەززە.

بلینکن ڕۆژی یەکشەممە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNNی ڕاگەیاند " سەرنجی ئێمە لە ئێستادا ئەوەیە بێوچان مامەڵە لەگەڵ دۆخی مرۆییا بکرێت، دەست بکرێت بە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە، لە گەڵ هەموو لایەنەکاندا وتووێژی چڕ بکرێت ، لەگەڵ فەلەستینییەکان، لەگەڵ ئیسرائیلییەکان، لەگەڵ هاوبەشەکانی ناوچەکە."

هاوکات ناوبژیوانانی میسری لە سەرتاسەری سنووری غەززە هاتوچۆ دەکەن بۆ ئەوەی چاویان بە سەرۆکی فەلەستینییەکان مەحمود عەباسی نەیاری حەماس لە بکەوێت لە هەوڵێکدا بۆ بەردوامیدان بە ئاگربەستەکە.

لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازییان لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کرد ، لە بەیاننامەیەکدا داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە بۆ گەیشتن " لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیەی کە دوو دوڵەتی دیموکراتیک، ئیسرائیل و فەلەستین، لە تەنیشتی یەکەوە بە ئاشتی و ئاسیش بژین و دان بە سنوورەکاندا بنێت".

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم ئاگربەستە ئەو کێشانە چارەسەر ناکات کە بوون بەهۆی گرفت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەیان ساڵی ناکۆکی ناوچەکە.

هشام یوسف، دیپلۆماتی پێشووی میسری دەڵێت، کە ئێستا لە پەیمانگای ئاشتی ئەمەریکایە دەڵێت "پێویستە ئەمەریکا هەوڵوێستی خۆی ڕوون بکات کە دەوڵەتی فەلەستینی شیاو و سەروەر چ شوێوەیەک دەبێت " و "دەبێت ئەو کردارانەی کە بە زیان گەیاندن بە پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەزانێت، دیاری بکات".

بلینکن ڕۆژی یەکشەمەم گوتی ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووەڕێککەوتنێک بکرێت کە تیایدا " پێوانەی یەکسان بۆ مافەکانی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان لەبەرچاو بگیرێت."

XS
SM
MD
LG