Accessibility links

جیهان و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


جیهان و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00
دکتۆر هەردی مێد، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست؛
*ئەم ڕەوشەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی هەیە بە هەڵبژاردنی فەلەستینییەکانەوە و حەماس دەخوازێت پشتیوانی زۆربەی دەنگدەرانی فەلەستینی بەدەستبهێنێت.
*یەکێک لەو شتانەی حەماس دەیەوێت بەدەستیبهێنێت ئەوەیە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دانیپێدابنرێت و دەشیەوێت جێ بە ڕێکخراوی فەتح لەق بکات.
*فشارێکی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی لەسەر بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشدەچێت واشنتۆن دۆخەکە بەرێتەوە بۆ دۆخی نە شەڕ نە ئاشتی.
*بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتیانەی کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە ئیسرائیل لەگەڵ حەماسدا کۆببێتەوە وەک چۆن ئەمەریکا لەگەڵ تاڵیباندا کۆبووەوە و گەیشتنە ڕێککەوتن.

ئیلان ئیسرائیل، چالاکوان؛
*هەرگیز متمانە نییە هیچ ئاگربەستێکی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئاگربەستێکی درێژخایەن بێت.

*ئەوەی ئێستا ڕوودەدات هیچ پەیوەندی نییە بە کێشەی خانوبەرەوە لە گەڕەکێکی ئۆرشەلیمدا وەک لە میدیاکانی وڵاتانی عەرەبیدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو ئەم کێشەیە پاشخانێکی تری هەیە، ئێران حەماس وەک داشی شەترەنج بەکار دەهێنێت.
*ئیسرائیل شەڕی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا نییە، بەڵکو دژ بە تێرۆریزمە.
*ئەو باڵەخانەیەی تەقێندرایەوە لە غەززە، بنکەیەکی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی حەماس بووە و ئیسرائیل بەڵگەکانیش دەخاتە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG