Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: شەڕی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و گروپی حەماسی فەلەستینی گۆڕانکارییەکی گەورەی هێناوەتە ئاراوە 


ئیسرائیل وگروپی حەماسی فەلەستینی بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و موشەکبارانی یەکتری و شەڕەکە وا پێیناوەتە هەفتەی دووهەمییەوە و زیانێکی گەورەی گیانی و مادی لە فەلەستینیەکانی غەزە کەوتوە و ئیسرائیل چەندان لە بەرپرسانی باڵای ئەو گروپەی لەمیانەی ئەم شەڕەدا کوشتووە ، هاوکات زیانی گیانی ومادیش بەر ئیسرائیل کەوتوە بەڵام زۆر لەوەی لە فەلەستینیەکان کەوتوە کەمترە. ئایا ئەم شەڕەی ئێستای نێوان ئیسرائیل و گروپی حەماس کاریگەری لە ئایندەدا لەسەر دۆزی فەلەستینی دەبێت ، ئایا بۆچی کاردانەوەکانی جیهانی و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی هەتا ئێستا لە چوارچێوەی سەرکۆنەکردن و داواکردن بۆ راگرتنی هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە تێنەپەڕیوە .

دکتۆر هەڵمەت غەریب پسپۆڕی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت بە پێجەوانەی رابردووەوە کە تەنها ئیسرائیل لە رووی لەشکرییەوە باڵادەست بوو، بەڵام ئێستا گروپی حەماسیش توانایەکی گەورەی موشەکی ولەشکری هەیە و ئێران بەدیاریکراوی پشتیوانی گروپی حەماس دەکات.

ئایا بەگشتی بەهێزبوونی توانای لەشکری و موشەکیی گروپی حەماس هیچ کاریگەریەکی لەسەر چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی شەڕی لە مێژینی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان دەبێت؟ دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵێت وڵاتانی عەرەبی بێزار ونائومێد بوون لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان ، دەشڵێت سروشتی ململانێی نێوان ئیسرائیل وفەلەستینیەکان سروشتێک نییە چاوەڕێی ئاشتییەکی هەمیشەیی لێبکرێت یان شەڕێکی بەردەوام. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب تاوتوێی کردوە.


XS
SM
MD
LG