Accessibility links

هەلەو واشنتن: مەترسییە بەردەوامەکانی پەتای کۆرۆنا


نزیکەی ساڵ و نیوێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و بەرۆکی جیهانی گرتووە، لە ڕووی تەندروستییەوە کاریگەرییەکی کوشندەی هەبووە وهەتا ئێستا بە پێی نەخشەی جوگرافیای نەتەوە یەکگرتووەکان کاریکردووەتە سەر 220 وڵات و ناوچە، کۆی ژمارەی گشتی گیان لەدەستدانەکانیش بەهۆی ئەم پەتایە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە نزیکەی 3 ملیۆن و 375 هەزار کەس کۆی گشتی توشبووانیش گەیشتووەتە نزیکەی 162 ملیۆن.

ئەمەش بێجگە لە کاریگەرییە دەرونییەکان و زیانە ئابورییەکان لەسەرانسەری جیهاندا.

هەرچەندە بەهۆی بەرهەمهێنانی چەند جۆرێک ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسە کە بریتین لە فایزەر-بایۆنتێک، مۆدێرنا، جۆنسن & جۆنسن، ئەسترازەنێکا و چەند جۆرێکی تا ئەندازەیەک بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە بەراورد لەگەڵ ئەم زستانە لە وڵاتانی وەکو ئەمەریکا، ئەوروپا، ڕوسیا و چەین کەمتر بووەتەوە. لە هەمانکاتدا لە وڵاتانی وەکو هیندستان، بەرازیل، ئێران و چەند شوێنێکی تر بە تەواوەتی بڵاوبووەتەوە و مەترسییەکی گەورەی بۆسەر کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتانە دروست کردووە.

دکتۆر گۆران عەبدوڵا شارەزاو پسپۆڕ لە بواری سیستمی تەندروستی نێودەوڵەتی بنکە لە سکۆتلەند لە بەرنامەی هەولەو واشنتی ئەم هەفتەیە باس لە هۆکاری بەردەوامی مەترسییەکانی پەتای کۆڤید-19 دەکات.

هاوکار حەیدەر کەریم بەرنامەکە پێشکەش دەکات

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:14 0:00


XS
SM
MD
LG