Accessibility links

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڵێنی هاوکاری دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادە بوو و جەختی کردە سەر ئەوەی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی خۆسەردا کار لەسەر سێ خاڵ دەکەن بۆ پێشخستنی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەمیر موراد بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە دەنگی ئەمەریکای گوت سێ خاڵی سەرەکی لە کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ژەنەڕاڵ عەبدی تاوتوێ کراوە. موراد گوتی " یەکەم خاڵی کە باسکرا لەسەر شەفافیەت بوو کە پێویستە لایەنە ئەمنییەکان بە پێی یاسا و دەستور لەگەڵ هاووڵاتیاندا مامەڵە بکەن و مافی هیچ کەسێک پێشێل نەکرێت."

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە نێو دەستەو کۆمیتەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئەنجومەنی جێبەجێکار کۆمیتەیەکی بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردن پێکهێنا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و دادگایکردن.

ئەمیر موراد لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتیشیژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی " پشتیوانی لە کۆمیتەی چاودێری کرد بۆ بەدواداچوونی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی."

بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییە کورییەکان بێنە پێشەوەوهەموان بەشداری بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاشگەیاند عەبدی گوتویەتی " هێچ گرفتێکی گەوەرە لەبەردەم یەکڕێزی لایەنە سیاسییە کوردییەکان نییە".

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەش کردبوو کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هیچ چارەسەرییەک بۆ ئاڵۆزییەکانی سوریا دیار نییە و هەروەها سەنگی خستۆتە سەر گرنگی پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ڕێبەر کالۆ لە ڕەققە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00


XS
SM
MD
LG