تورکیا ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت و تۆمەتباری کرد بە ڕێگەدان بە " تیرۆر " بەسەر فەلەستینییەکاندا پاش ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل درەنگانی هەینی لە مزگەوتی ئەلئەقسای شاری ئورشەلیم- قودس گولەی لاستیکی و هەنارۆکی دەنگی دژ بەو گەنجە فەلەستینییانە بەکارهێنا کە بەردیان دەگرتە هێزکانی پۆلیس.
پێکدادانەکانی کە لە سێهەم پیرۆزترین شوێنی موسوڵمانان ودەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم ڕوویاندا و 205 فەلەستینی و 17 ئەفسەری پۆلیسی تێدا بریندار بوون ، لە کاتێکدا بوون کە توڕەییەکان لەسەر شیانی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵەکان و زەوییەکانیان لەو خاکە کەڵەکە بووە.
چەند کاربەدەستێکی تورکیا ڕەخنەی توندیان لە ئیسرائیل گرت و داوایان لە وڵاتانی دیکەش کرد کە ئەم کردارە شەرمەزار بکەن، هاوکات لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەدا داوا لە ئیسرائیل کراوە کە "دەستبەجێ کۆتایی بە هەڵوێستی هاندەرانە و دوژمنکارانە بهێنێت."
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالین شەوی هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " شەرمەزاری بۆ ئیسرائیل و ئەوانەش کە بێدەنگ ن لە ئاست ئەو هێرشە شەرمەزارییە بۆ سەر مزگەوتی ئەلئەقسا لەم مانگە پیرۆزەی ڕەمەزاندا. فەلەستین و فەلەستینییەکان بە تەنهانین. ئێمە داوا لە هەموان دەکەین دژی ڕێبازەکانی داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی ئەن دەوڵەتە ئاپارتایدە بوەستنەوە."
فەخرەتین ئاڵتون بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی تورکیا بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند ئیسرائیل سەرپێچی لە مافەکانی مرۆڤ کردووە و " نرخەکەی دەدات" لە کاتێکدا لایەنە ئۆپزسیۆنەکانیش لە هەنگاوێکی دەگمەندا هاوهەڵوێست بوون لەگەڵ ڕەخنەکانی حکومەت.
ئاڵتون وتی "هێرشکردنە سەر خەڵکی بێتاوان کە نوێژ دەکەن بە ئاشکرا تیرۆرە ئێمە دەبینین کە ئەم هێرشانە بۆ سەر فەلەستینییەکان لە دژی بنەڕەتیترین مافەکانی مرۆڤن."
پزیشکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند شەوی هەینی پێکدادانی قورس لەنێوان فەلەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەلئەقسا و شوێنەکانی تری ئورشەلیم ڕوویدا و زیاتر لە 200 کەس بریندار بوون . ئەمەش لە کاتێکدایە چەند هەفتەیەکە توندوتیژی لە شارەکەدا زیادی کردووە.
خۆپیشاندانەکانی شەوانە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە سەریانهەڵداوە بەهۆی قەدەغەکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوە لە شوێنێکی پیرۆزی موسوڵماندا لەلایەن پۆلیسەوە.
ڕوون نییە توندوتیژییەکەی شەوی ڕابردوو بەهۆی چی دروست بوو، کە لەکاتێکدا سەریهەڵدا کە پۆلیسی دژە ئاژاوەی ئیسرائیلی بە ژمارەیەکی زۆر بڵاوبوونەوە لەو کاتەی کە هەزاران موسوڵمان لەسەر گردەکە نوێژی شەویان دەکرد.
پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران بەرد و تۆپتەرەقەو چەند شتێکی تریان بۆ فڕێداون بەو هۆیەوە 17 پۆلیس بریندار بوون، کە نیوەیان لە نەخۆشخانەن. لە بەیاننامەیەکی کە شەوی هەینی بڵاو کرایەوە گوتراوە" بە توندی وەڵامی پشێوی و ئاژاوە هەر هێرشێک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر هێزەکانمان."