Accessibility links

هەرچەند ژنانی ئەمەریکا زیاتر لەپیاوان دەنگدەدەن بەڵام بەیەک ئاڕاستە دەنگ نادەن 


بەپێی توێژینەوە نوێکان لەسەر دەنگدانەکە، دەنگدەرانی ژن گرەوی دڵنیانیی نین بۆ دیموکراتەکان؛ لەکاتێکدا ژنانی ئەمەریکایی ڕەشپێست و لاتین و ئاسیایی دەنگیان بە سەرۆکی دیموکراتەکان جۆو بایدن دا بە جیاوزییەکی گەورە، بەڵام 55٪ی ژنانی سپی پێست دەنگیان بە دانۆڵد ترامپی کۆماریی دا و هاوکات لە 44٪ بایدنیان هەڵبژارد کە لەکۆتاییدا هەڵبژاردنەکەی بردەوە.

داتاکان بەڕەنگاری هەر بیرۆکەیەک دەبنەوە کە ژنان لەدەنگداندا یەکدەستن و هەستی پێناسەیەکی هاوبەشیان هەیە.

کلێر گۆسرۆ توێژەری هاوبەش لەسەنتەری ژنانی ئەمەریکاو سیاسەت (CAWP) لە ڕوتجێرس دەڵێت"هیچ جۆورە دەنگێکی تاکلایەنەی ژنان لەدەستەبژێری ئەمەریکیدا بوونی نییە، هەرچەندە وادیارە ژنان زیاتر لەپیاوان دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەن، بەڵام کاتێک سەیری داتای جێندەر دەکەیت کە بە جیاکردنەوەی ڕەگەز، ئاستەکانی تەمەن، پەروەردە و ئایین پۆلێنکراون ئەم جیاوازییە گەورانە لەئارادان. بۆ نموونە، ژنانی سپی پێست لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بە بەردەوامی دەنگیان بە کۆمارییەکان داوە."

هێشتا لەسەرجەم ئاستی تەمەنە جیاوازەکاندا، ژنان زیاتر لەپیاوانی سپی پێست دەنگیان بە دیموکراتەکان داوە، هەروەها شیکاریی CAWP ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ژنانی بێ هاوسەر، بە ڕێژەی زیاتر لەپیاوانی هاوسەردار دەنگدەدەن، بەڵام هاوسەرەکان دەیانەوێت بە ڕێژەی هاوشێوە وەک یەکتر دەنگبدەن.

هەروەها بۆشایی پەروەردەش هەیە، بەپێی شیکردنەوەکە دەنگدەرە خوێندەوارەکان لەسەر هەموو گروپە دیمۆگرافییەکان زیاتر دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەن، بەڵام بۆشاییەکە بەو ڕادەیە نییە لەنێوان دەنگدەرانێک کە ڕەنگی پێستیان جیاوازە. لە 64٪ ژنانی سپی پێست کە خاوەنی بڕوانامەی زانکۆن دەنگیان بە بایدن داوە، لە کاتێکدا 45٪ دەنگیان بە ترامپ داوە.

سەرباری شێوازی دەنگدانەکە ژنان لەهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن.

گۆسرۆ دەڵێت " ئەوان لە هەموو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەساڵی 1980 ەوە بە ڕێژەی زیاتر لەپیاوان ناوی خۆیان تۆمارکردووە و دەنگیانداوە. بە لایکەمەوە ژمارەیان لەپیاوان زیاترە. لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوودا نزیکەی 10 ملیۆن کەس بوون، هەرچەندە پیاوان لەهەندێک شێوازی دیکەی بەشداریی سیاسیدا لەپێشەوەترن وەک کۆمەکبەخشین و خۆکاندیدکردن بۆ پلەوپایەی سیاسی، بەڵام ئەو ڕاستییەی کە ژنان لەپیاوان زیاتر دەنگدەدەن بابەتێکی گرنگە."

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەموویان دەنگ بە کاندیدە ژنەکان دەدەن گۆسەر دەڵێت ژمارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە نەژاد شوناسێکی هاوبەشە بەهێزترە لەرەگەز.

گۆسرۆ دەڵێت، لە کاتێکدا ئەو ژنانەی کە سپی پێست نین لەهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەسەڵاتیان زیاترە، ئەو کەسانەشی کە سپی پێست نین یەک لەسەر سێی ئەو رێژەیە پێکدەهێنن لە ساڵی 2020 دا هەر وادێ و رۆڵیان لەهەڵبژاردنەکاندا زیاتر دەبێت..

هێزی دەنگدانی ژنانی ڕەشپێست لە تازەترین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەرکەوت.

گۆسرۆ دەڵێت: "ژنانی ڕەشپێست گروپێکی دیمۆگرافین و ئاڕاستەیان بەرەو ژمارەیەکی هێجگار دەچێت، وابزانم کە بە دڵنیاییەوە لە ساڵی 2020 دا ئەمە روویدا؛ لە ولایەتە سەرەکییە یەکلاییکەرەوەکان ژنانی ڕەشپێست دەرکەوتون، لە ناوچە زیاتر شارستانییەکان و لە شوێنەکانی وەک جۆورجیا تێکڕا هۆکارێکی هێجگار گرنگبوون بۆ سەرکەوتنی بایدن. لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەشدا بە هەمانشێوە ژنانی ڕەشپێست یەکێکبوون لەبەرزترین ئاستەکانی بەشدارییکردن."

وا پێشبینی دەکرێت ژنانی ڕەشپێست و ئەو ژنانەی کە سپی پێست نین پتر کاریگەرییان هەبێت لەسەر سندوقەکانی دەنگدان.

گۆسرۆ دەڵێت: "گەنجانی تازەپێگەیشتوو واتە گەنجانی تا تەمەن 24 ساڵان زیاتر و زیاتر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوانیش نەوەی جۆوراوجۆورن؛ لەبەرئەوە پێموایە لەداهاتوودا بە تایبەتی ژنانی گەنج دەبینین کە سپی پێست نین چۆن هەڵبژاردنەکان رادەوەشێنن."

XS
SM
MD
LG