Accessibility links

فایزەر و بایۆنێتک ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەبەخشن بە وەرزشوانانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ


لیژنەی ئۆڵۆمپیادی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر و بایۆنتێک ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 دەبەخشن بەو وەرزشوانانەی کە ڕاهێنان دەکەن بۆ ئۆڵۆمپیادی داهاتوو لە تۆکیۆ.

چاوەڕوان دەکرێت بەشە ڤاکسینەکان لە کۆتایی ئەم مانگە ڕەوانە بکرێت بۆ ئەوەی وەرزشوانەکان هەتا 23 ی مانگی 7 کە دەستپێکی یارییەکانە بە تەواوەتی دژ بە کۆرۆنا کوترابن.

سەرۆکی کۆمیتەکە تۆماس باچ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە بانگهێشتی وەرزشوانان و وەفدی بەشدار لەئۆڵۆمپیادەکانی داهاتوو و بۆ ئەوەی سەرکردایەتی نمونەیی بکەن لە قبوڵکردنی ڤاکسینەکان لە کوێ و کەی ئەنجام دەدرێت."

لە مانگی ڕابردوو کۆمیتەی ئۆلۆمپیادی جیهانی ڕاگەیاندنێکی هاوشێوەی لەسەر دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای چینی بڵاو کردەوە بۆ یارییەکانی هاویەنی تۆکیۆو بێژینگ. هێشتا زۆربەی وڵاتانی جیهان ڤاکسینەکەی چینیان پەسەند نەکردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، کە چۆنیەتی ئەنجامدانی یاریەکانی تۆکیۆ هێشتا بە تەواوەتی ڕوون نەبۆتەوە لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتان ژاپۆن هەوڵ دەدات باری نائاسایی وڵات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا درێژبکاتەوە.

XS
SM
MD
LG