Accessibility links

جین ساکی: دانوستان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەمەریکاییەکان لە ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و جیا لە وتووێژەکانی ڤیەنا لە ئارادایە


جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا بەڕێوبەرایەتی سەرۆک بایدن پارە بۆ ئازادکردنی زیندانییە ئەمەریکایەکان لە ئێران دەدات، گوتی سیاسەتی بەڕێوبەرایەتی سەرۆک کۆمار وەک ڕابردوو وایە و نەگۆڕاوە.

ساکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی سێشەممە 4 ی مانگی پێنج گوتی "سیاسەتی ئێمە وەک دەوڵەتی ئەمەریکا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە سەبارەت بە پێدانی پارە." گوتیشی " پێویستە ئەوەش زیاد بکەم کە دانوستاندنەکان بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەمەریکایەکانی کە لە ئێران زیندانی کراون لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەدەچێت و ئەم گفتوگۆیانەش کە زۆرجار ناڕاستەوخۆن و بێگومان لەڕێگەی ئەو کەناڵانەی کە هەمانە بەڕێوەدەچن. دەشڵێت " ئەم وتووێژانە جیاوازن له وتووێژه ناوکییه کانی ڤیەنا."

ساکی گوتیشی" بەرێوبەرایەتی ئێستای ئەمەریکا بەرپرس و پابەندە بەوەی کە ئەوانەی بە بارمتە گیراون، بیانگەرێنێتەوە ناو ئەمەریکا."

وتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی "ئەو ڕاپۆرتانەی لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە رێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئەوە ڕاست نین و ئێمە بەردەوام بەدوای ئەوەداین، بەڵام لەئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ ئازادکردنی ئەو چوار هاوڵاتییەی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG