Accessibility links

هاوکاتی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووهەمی کۆڤید-19 لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، نەخۆشخانەکان پێداویستییەکانیان لێدەبڕێت


پاش ساڵێک لە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکە، شەپۆلی دووهەمی کۆڤید-19 زۆر بە خێرایی بە تەواوی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بڵاو بووەتەوە. ڕێکخراوی تەندروستی پزیشکانی بێسنوور ڕادەگەیەنێت هەتا 26 ی مانگی چوار زیاتر لە 1500 حاڵەتی نوێ ڕاگەیەندراون لە ناویاندا نزیکەی 960 کارمەندی تەندروستیش و زیاتر لە 640 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرچەندە بڕوا دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوون زۆر لەوە زیاترە کە ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدا خەڵکی ناتوانن بە ئاسانی دەستیان بە تاقیکردنەوەکان و خزمەتگوزاری تەندروستی ڕابگات.

کرستال ڤان لیون بەڕێوەبەری کاری فریاکەوتنی پزیشکانی بێسنوور دەڵێت " جێگای سەرسوڕمانە ساڵێک پاش بڵاوبوونەوەی پەتاکە، باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێشتا سەختییەکی زۆری هەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی پێداویستی کۆڤید-19."

ئەو گوتیشی " نەبوونی تاقیگەی تایبەت، لاوازی نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەری نەخۆش، نەبوونی ئۆکسجینی پێوسیت بۆ ئەوانەی کە ئۆکسجینیان کەم دەکات و کەرەستەی سنووردار بۆ پاراستنی کارمەندانی تەندروستی هەموی کاریگەری زۆری هەیە."

لە هەردوو نەخۆشخانەی COVID-19 کە پزیشکانی بێسنوور لە ناوچەکە پشتیوانیان دەکات، لە شاری حەسەکە و ڕەقە تیمەکانی تەندروستی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی حاڵەتەکانی کۆڤید-19یان لە نێو کارمەندانی تەندروستیدا بینیوە. کاربەدەستان دەڵێن لە سەدا 47 ئەنجامەکانی ڤایرۆسی تاقیکردنەوەکانی CPR پۆستیڤن، ئەمەش ئەوە دەردەخات بەشێکی زۆر لە حاڵەتەکان هەر ئاشکرا نابێت بەهۆی سنوورداربوونی تاقیکردنەوەکان.

پێداویستیەکان و بودجەی نەخۆشخانەکان نەماون، سەرچاوەکان بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە ئێجگار سنوردارن.

لە کاتێکدا زۆربەی کارمەندانی تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا دژ بە ڤایرۆسەکە بەلایەنی کەم بەشێکی ڤاکسینیان لێدراوە، بەرنامەی کوتان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتووەتە نێوان ناڕوونی بەڵێنەکان و نەهێنانەدی ئەو بەڵێنانە. کاربەدەستانی خۆجێهی دەڵێن هێشتا دڵنیانین لەوەی ئایا ئەو ڤاکسینانەیان پێدەگات یان نا. ئەوان دەڵێن بەڵێنی 20 هەزار ڤاکسینیان پێدراوە بۆ ئەو ناوچەیەی کە نزیکەی پێنج ملیۆن کەسی تێدا دەژین و ئەوەش ڕوون نیەی کەی ئەو 20 هەزارەش دەگات.

ڤان لیون دەشڵێت " بەم بەڵێنە کەمەی کە دراوەو ناڕوون یبەرنامەکان، ئێمە نیگەرانییەکی زۆرمان هەیە لەسەر ئەو ئەگەرەی کە ڕەنگە بەم زووانە هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا لە هەرێمەکە ڕوونەدات."

زۆربەی خەڵکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆیان لە خۆیاندا دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاو و پاکوخاوێنی ڕاناگات،ئەمەش وا دەکات زیاتر لاوازبن بەرامبەر ئەم شەپۆلی دووهەمەی پەتاکە.

XS
SM
MD
LG