Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: یەکەم وتاری سەرۆک بایدن بۆ هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێسی ئەمەریکا


جۆو بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری خۆی لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە سەر ئەو پـلانانەی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاندن.

سەرۆک بایدن نەک تەنها باسی لە کارەکانی 100 ڕۆژی یەکەمی کرد بەڵکو پلانەکانی داهاتووشی خستە ڕوو و گوتی "وڵاتێکم بۆ بەجێ ما کە لە قەیراندا بوو. خراپـترین پەتا لەوەتای سەدەیەک. خراپـترین قەیرانی ئابوری لەوەتای بێبازاڕیی مەزن[قەیرانە ئابوریـیەکەی ساڵانی سیـیەکانی سەدەی ڕابردوو]. خراپـترین هێرش بۆ سەر دیموکراسی وڵاتەکەمان لەوەتای شەڕی ناوخۆی. بەڵام ئێستا و تەنیا پاش 100 ڕۆژ دەتوانم بۆ وڵاتەکەی ڕابگەیەنم، ئەمەریکا جارێکی دیکە هەنگاو بەرەو پـێشەوە دەنێت."

سەرۆک بایدن ئاماژەی بۆ پشتیوانیکردنی ئەو خێزانانە کرد کە منداڵیان هەیە و گوتی لە مانگی سێـیەوە باجی کەمتر لەو خێزانانە وەردەگیرێت، بە شێوەیەک بۆ هەر منداڵێکی خوار تەمەن 6 ساڵ 3600 دۆلار و بۆ هەر منداڵی سەروو 6 ساڵ 3000 دۆلار دەدرێتەوە بە خێزانەکەی، ئەمەش یارمەتی زیاتر لە 65 ملیۆن منداڵ دەدات.

سیناتۆر تیم سکات نوێنەری ویلایەتی کارۆلاینای باشور و تەنها سیناتۆری کۆماری ئەمەریکایی ئەفریکایی، وەڵامەکەی کۆمارییەکانی پێشکەش کرد و ڕەخنەی لە سیاستەکانی بایدن گرت و باسی هەر لە بابەتی پەروەردەوە و کردنەوەی خوێندنگاکانەوە بگرە تا دەگاتە ئاسایشی سنوور وپێکەوە کاکردنی کۆماریی و دیمکوکراتەکان لە کۆنگرێس و چاکسازی لەناو پۆلیسدا کرد.

ئایا سەرۆک بایدن دەتوانێت بەسەر کۆسپ و گرفتەکاندا زاڵبێت؟ ئایا دەتوانێت چی بکات تا کۆمارییەکان کاری لەگەڵدا بکەن؟ چۆن دەتوانێت دابەشبوونی ئەمەریکاییەکان چارەسەر بکات؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تریش لەبەرنامەی هەلەو واشنتندا حەیدەر میواندارێتی دکتۆر کرمانج گوندی بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی زانکۆی تێنسی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:35:05 0:00


XS
SM
MD
LG