Accessibility links

پەنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی شیانی هێرشی تالیبان لە دەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکادا


پەنتاگۆن ئامادەکاری بۆ شیانی هێرشی تالیبان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دەمی کشانەوەیان لە ئەفغانستان دەکات، شیانێکی لەم جۆرەش بۆچوونەکان لەسەر کۆتاییهێنان بە درێژخایانترین شەڕی ئەمەریکا ئاڵۆز دەکات.

بە پێی ڕێککەوتنەکەی مانگی 2 ی 2020ی نێوان تالیبان و بەرێوەبەرایەتی ترامپ 1 ی پێنج دیاری کرابوو بۆ کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان. وەکو بەشێک لەو ڕێککەوتنە، تالیبان هێرشەکانی خۆی بۆسەر سەربازانی ئەمەریکا ڕاگرت و لەکاتەوە هیچ سەربازێک نەکوژراوە. بەڵام تالیبان گوتی ئەمەریکا بە سەرپێچیکاری ڕێککەوتننامەکە دەزانێت بۆ کشانەوەی هێزەکان ئەگەر تا ئەو کاتە دیاری کراوە تەواوی هێزەکان نەکشێنەوە. نوێنەرەکانیانڕوون نین لەسەر ئەوەی ئایە نیازی ئەوەیان هەیە لە 1 ی پێنجەوە هێرشەکانیان دەستپێبکەنەوە یان نا.

بڕیاری سەرۆک جۆو بایدن بۆ کشانەوەی تەواو لە ئەفغانستان بەڵام دووا خستنی کشانەوەکە مەترسییەکی نوێی ئاسیشی دەخاتە سەر ئەو 2500 بۆ بۆ 3500 سەربازانەی ئەمەریکا کە لە ئەفغانستان ماون لەگەڵ نزیکەی 7 هەزار سەربازی هێزی هاوپەیمانان و گرێبەستەکان. بایدن گوتی هەتا 11 ی مانگی نۆ بە تەواوەتی دەکشێنەوە کە یادی 20 ساڵەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ساڵی 2001 بۆ سەر ئەمەریکا ئەو هێرشەی بووە هۆی داگیرکردنی ئەفغانستان.

گوتەبێژی پەنتاگۆن جۆن کیربی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەوەی بۆچی وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن بڕیاری داوە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە ڕۆژهەڵتی ناوەڕاست و بەلارینی کەم 4 بۆمبهاوێژی B-52 و بەشێک لە هێزەکان لە هەرێمەکە بهێڵێتەوە، گوتی " دەبێت ئێمە وای دابنێین ئەم کشانەوەیە بەرهەڵستی لێدەکەوێتەوە."

کیربی گوتیشی " شتێکی نابەرپرسیارانە دەبێت بۆئێمە کە وا لێکی نەدەینەوە لە کاتی کشانەوەکەدا هەردوو هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆش، ڕەنگە لەلایەن تالیبانەوە هێرشیان بکرێتە سەر."

ژەنەڕاڵ مارک میلی سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان، بە پەیامنێرانی گوت ئەم کشانەوەیە پرۆسەیەکی " ئاڵۆزە و بەبێ مەترسیش نییە."

بە شێوەیەکی گشتی لەشکر خۆی بۆ خراپترین بار ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە کاتی کشانەوەکەدا حیسابی بۆ هەموو شتێک کردبێت. کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بریتیە لە کشانەوەی هێزی زەمینی و ئاسمانی و کەرەستەی لەشکری. بەهۆی باری ئاسیشەوە وردەکاری لەسەر شێوازی کشانەوەکە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام کۆشکی سپی وکاربەدەستانی بەرگری ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستیان کردەوە پرۆسەکە دەستیپێکردووە. کاربەدەستانی بەرگری بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت ڕایانگەیاندووە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هەندێک لە سەربازان ، کە باس لە دەیان سەرباز کراوە، لەگەڵ چەندین کەلوپەلی لەشکری لە وڵاتەکە دەرچوون.

وەزارەتی درەوەش پێوانەی ئاسایشی ڕاگەیاندووە. ڕۆژی سێشەممە ڕێنمایی داوە بە هەمو کارمەندان لە باڵیۆزخانەی کابوڵ کە دەربچن، تەنها ئەوانە نەبێت کە بەهۆی کارەکەیانەوە دەبێت لە ئەفغانستان بمێننەوە.

سێت جۆنس پسپۆڕی دژە تیرۆرو و شارەزا لە کاروباری ئەفغانستان وەکو بەرێوەبەری بەرنامەی ئاسایشی نێونەتەوەیی لە نێوەندی ستراتیژی و لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان ڕایگەیاند هەنگاوی پەنتاگۆن بۆ ئامادەکاری بۆ شیانی ئەوەی هێرشیان بکرێتەسەر کاریکی ژیرانەیە، هەرچەندە لەو بڕوایەدایە تالیبان دانبەخۆداگرتن نیشان بدەن.

ئەو گوتیشی " ئەوان هەر دەیانەوێت ئێمە بڕۆین ، و هەر شتێک کە پرۆسەکە ئاڵۆزبکات مەترسی هێرشی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە" بێجگە لە شتەکانی تریش کوشتنی ئەمەریکاییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی بایدن جارێکی تر پێداچوونەوە بەسەر بڕیاری کشانەوەدا بکات، کە خۆی لە خۆیدا ئەم پرۆسەیە لای زۆربەی کۆمارییەکان پەسەند نییە.

شیانی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ تالیباندا یەكێکە لە چەندین لایەنی ناڕوونی کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بێجگە لە پرسیاری سەرەکی ئەوەی ئایا ئەم کشانەوەیە دەبێتە هۆی ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان.

ئەمەریکا بەنیازە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆری، هەرکات پێویست بکات، دژ بە ئەلقاعیدە یان شیانی هەر گروپێکی تری توندڕەو لە ئەفغانستان، بەڵام ڕوون نییە ئەو هێزانەی لە چ شوێنێک جێگیر دەکات.

XS
SM
MD
LG