ڕێبەری قوبرسی یۆنان نیکۆس ئەنەساسیادیس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند پێشنیازەکانی تورکیا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دابەشبوونی قوبرس سەرپێچییەکی ڕوونی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانە لەسەر ئەو دوورگە دابەشبووە و هەرگیز قبوڵ ناکرێت.
پێشتر سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕایگەیاند زەمینەی هاوبەشی پێویست نییە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئاشتی لە نێوانقوبرسی دابەشکراوی سەر یۆنان و تورکیا.
ئەم دوو وڵاتە بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکە، لەگەڵ ئەوەی قوبرسی یۆنان پشتیوانی لە سیستمێکی فیدراڵی دەکات کە لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی پێکراوە و قوبرسی تورکیاش، لە ژێر ڕێبەرایەتییەکی نوێ، پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دوودەوڵەتی دەکات.
ئەنەساسیادیس لە ژنێڤ بە پەیامنێرانی گوت " تەنها دەرفەتێکیش بۆ تورکیا یان قوبرسی سەر بە تورکیا نییە لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتووبن. ئەمە شتێک بوو کە لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاماژەی پێکراوە."