Accessibility links

لە هەڵەبجە لەر‌ێگەی کۆنفرانسێکەوە هاووڵاتیان لە زانیاری هەڵەو نازانستی لەسەر ڤاکسین و کۆرۆنا هوشیار دەکرێنەوە


بە پشتیوانی ڕێکخراوە بیانیەکان و بۆ زیاتر گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سەر بە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتن کۆنفرانسێکیان بە شێوەیەکی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەک لە تیمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕێکخست،لە کۆنفرانسەکەدا دواین زانیاریەکان لەسەر ڤایرۆسەکە و بەکارهێنانی ڤاکسین بە زانیاری زانستی تاوتوێ کران و داواکرا هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن .

ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، کۆنفرانسی کۆڕونا ڤایروسی سەردەمیان لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی تیمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوار چێوەی پشتیوانی دارایی ڕێکخراوێکی ئەمەریکاییدا و بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا بە ئامانجی هوشیارکردنەوەی زیاتری هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی ڤاکسین و خۆپارێزی کەسی.

کەویار محمدبەڕێوبەری پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، لە درێژەی چالاکیەکانیدا پێی باشبوو لەسەر بابەتێکی گەرمی ئێستا و بۆ پیدانی هوشیاری زیاتر بە هاولاتیان، لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی ئونلاینەوە بە بەشداری نزیکەی 50 کەس لە تیمەکانی تەندروستی و گەنجان دواین زانیاریەکان لەسەر ڤایرۆسەکە تاوتوێ بکات و لەو ڕێگەیەشەوە هاوکاری زیاتری گەنجان بکات بە ئامانجی خۆپارێزی".

د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "گرنگە ئەم کۆنفرانسانە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری بەردەوامیان هەبێت لە بارەی زانیاری لەسەر ڤایرۆسەکە و بەکارهێنانی ڤاکسین، تەنها لە مانگی چواردا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا ژمارەیەک نەخوشمان هەن دوخی تەندروستیان ناجێگیرە".

بەهرە ئەسەف بەشداربوویەکی کۆنفرانسەکەیە و دەڵێت خەڵک زانیاری هەڵەی پێگەشتووە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا،ئەم جۆرەکونفرانسانە هوشیاری دەکاتەوە لە چۆنیەتی خوپاراستن و گەیشتن بە زانیاریە دروستەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا نزیک بە 500 هاوڵاتی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، سێ هاووڵاتی تەنها لەم مانگەدا بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا، 24 هاووڵاتی تووشی ڤایروسەکە بوون و لە ئێستاشدا 226 هاوڵاتی لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00


XS
SM
MD
LG