Accessibility links

ڕێبەرانی جیهان بەشداری کۆبونەوەی لووتکەیی لەسەر کەشوهوا دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە کۆبونەوەی لووتکەیی گۆڕانی کەشوهەوا ئامانجێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتە کاربۆنییەکانی ئەمەریکا بە ڕێژەی %50-52 هەتا ساڵی 2030 ڕاگەیاند و گوتی جیهان دەبێت " زاڵبێت بەسەر قەیرانەکانی کاتی ئێمەدا."دەیان ڕێبەری جیهان بەشدارییان لەو کۆبونەوەیە کرد کە لە سەر داوی بایدن پێکهاتووە و بە ڕێگای ئۆنلاین بەڕێوە چوو.

بایدن گوتیشی " ئەمە ئەو دەیەیە کە دەبێت ئەو بڕیارانە بدەین لە خراپترین دەرەنجامەکانی قەیرانی کەشوهەوا دوورکەوینەوە." هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی پێویستە ئەو وڵاتانەی بوونەتە سەرچاوی گەورە بۆ دەرهاویشتە کاربۆنییەکان کاربکەن بۆ دانانی سنورێک.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ستایشی ڕاگەیاندنەکەی بایدنی کرد و بە گۆڕانکاری گەورە ناودێری کرد و گوتی " ئەمە وەها دەکات کە گۆڕانکاری ڕووبدات لە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی جیهان بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر کەشوهەوا دێت."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە کۆبونەوەکەدا گوتی " گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر بوونی ژیان لە سەر زەویدا."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرسیش لە کۆنفرانسەکەدا جەختی کردەوە لە گرنگی وەبەرهەمهێنان لە سەرچاوی وزەی پاکدا و گوتیشی " بارودۆخی ژینگەو کەشو هەوا لە ناوچە کەنار دەریاییەکان هەتادێت بەرەو خراپتر دەڕوات". هەروەها باسی کارەساتە سروشتییەکانی ساڵی ڕابردووی کرد و گوتی "ساڵی ڕابردوو کارەساتی سروشتی وەها ڕوویاندا کە چەندین ناوچەی وێران کرد."

XS
SM
MD
LG