Accessibility links

ڕوسیا و ئۆکرانیا دیپلۆماتی یەکتر لە وڵاتەکانیان دەردەکەن، هاوکاتی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییکان


ڕۆژی شەممە ڕوسیا دیپلۆماتێکی ئۆکرانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی و فەرمانی دا وڵاتەکە هەتا 22 مانگی چوار بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەڵامێکی بە ئەندازەی ئەوە توندی لەلایەن ئۆکرانیا لێکەوتەوە لە کاتێکدا ئاڵۆزییەکانی سنوری نێوان ئەو وڵاتانە پەرەدەسێنێت.

ئاژانسی ئاسایشی فیدڕالی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆلیکساندەر سۆسۆنیۆک دەستگیرکرا لە کاتێکدا هەوڵی دابوو بچێتە سیستمی زانیارییەکانی کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسای ڕوسیاوە لە دەمی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ هاووڵاتییەکی ڕوسیایی.

وەزارەتی دەرەوە 72 کاتژمێری داوە بە سۆسۆنیک تا لە ولاتەکە دەربچێت و ئۆکرانیاش هەمان هەڵوێستی بەرامبەر دیپلۆماتێکی ڕوسیا لە کەیڤ دەربڕی. وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت سۆسۆنیک چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرابوو بەرلەوەی ڕێگەی پێبدرێت بگەڕێتەوە بۆ کۆنسۆڵخانەەی لە سان پیتسبەرگ و دەستگیرکردنی سۆسۆنیکی بە کارێکی وروژێنەر ناودێرکرد. لە بەیاننامەیەکدا گوتی " ئێمە بە تەواوەتی نکوڵی لەو تۆمەگە دەکەین کە خراوەتە پاڵ کارمەندێکی کۆنسۆڵخانەکەمان."

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و کەیڤ لە ماوەی ڕابردوودا زیادی کردوو لە کاتێکدا ڕوسیا هێزەکانی لە سنوری نێوان هەردوو وڵات کۆکردۆتەوە. سەرۆکی ئۆرکانیا ڤۆلۆدمیر زلێنسکی ڕۆژی هەینی داوای وتووێژی ئاستی کرد لەگەڵ مۆسکۆ.

XS
SM
MD
LG