Accessibility links

وتووێژی ناوکی لە ڤیەنا دەستپێدەکاتەوە


دانوستانکاری باڵای ئێڕان لە وتووێژەکاندا بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ناوکی ڕؤژی شەممە ڕایگەیاند پێشوەچوون لە وتووێژەکاندا ئەنجام دراوە بەڵام کاری زیاتر ماوە بەر لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کۆتایی.

ئێران و زلهێزانی جیهان لە سەرەتای ئەم مانگە لە ڤیەنا دەستیان بە وتووێژکرد بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەمەریکا لێی کشایەوە.

عەباس عیراقچی بە میدیای دوڵەتی ڕاگەیاند " وا دیارە تێگەیشتنێکی نوێ لە دەرکەوتندا بێت و زەمینەی هاوبەش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە لەسەر ئامانجی کۆتایی، بەڵام ڕێگای بەردەممان ڕێگایەکی ئاسان نییە ناکۆکی ڕژد هەیە."

نوێنەری چین لە دانوستانەکاندا گوتی لایەنەکانی دیکەی سەوداکەی ساڵی 2015 ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی، وەک ئەوەیئەمەریکا کام لە سزاکان لە لەسەر تاران هەڵبگرێت، هەروەها ئەو کردارانە چین کە پێویستە ئێران ئەنجامیان بدات بۆ وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.

شیانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەم هەفتەیەدا کێشەی تێکەوت کاتێک ئێران ڕایگەیاند پیتاندنی یۆرانیۆمی دەکاتە ئاستی %60، ئەمەش سێ هێندی ئاستی پێشوویەتی.

ئەم ڕاگەیاندنەی تاران بۆ دەوڵەمەندکردنی بەرنامەی ناوکی، لە وەڵامی هێرشێکی هەفتەی پێشوودایە کە کرایە سەر بنکەی ناوکی نەتانز و ئێران ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەکا.

لە کاتێکدا لە ڤیەنا وتووێژەکان دەستیان پێکرایەوە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕەزا کەریمی تەمەن 43 ساڵی وەک گومانبارێکی هێرشەکە ناودێر کرد و گوتی چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕووداوەکە لە وڵاتەکە دەرچووە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران وێنەیەکی پاسەپۆرتی پیاوێکی نیشان دا کە بە کەریمی ناودێری کرد و گوتی لە شاری کاشانی ئێران لە دایک بووە.

هەروەها ڕایشیگەیاند هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی و گێڕانەوەی بۆ وڵاتەکە لە ڕێگای کەناڵە یاساییەکانەوە.

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند وتووێژەکانی ڕۆژی شەممە بریتی دەبێت لە کاربەدەستانی یەكێتی ئەورپا و شاندەکانی بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕوسیا و ئێران.

XS
SM
MD
LG