Accessibility links

چاوی واشنتۆن: تورکیا و بەهاکانی ڕۆژئاوا


چاوی واشنتۆن: تورکیا و بەهاکانی ڕۆژئاوا
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:02 0:00

چاوی واشنتۆن لەم هەفتەیەدا تاووتوێی پرسی "تورکیا و بەهاکانی ڕۆژئاوا" دەکات لەگەڵ، هیوا خۆشناو، شیکەرەوەی سیاسی، بنکە لە بەلژیک  و شوان حەمە، نوسەر و لێکۆڵەر، بنکە لە نەرویژ.


لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتا جیهانی ڕۆژئاوا تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی خۆی دەبینێت، بەڵام ئانکەرە هەروادێ و زیاتر لە بەها گرنگ و سەرەکییەکانی ڕۆژئاوا دور دەکەوێتەوە.
وڵاتانی ڕۆژئاوا نکوڵی ناکەن لەوەی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی تورکیا سیستەمێکی دیکتاتۆرییە، بەڵام پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانیش فەرامۆش ناکەن.
ئەم وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی گرنگی ژیۆپۆڵەتیکی خۆی هەیە، دەشێت ئەمەش یەکێک بێت لە هۆکارەکانی پێداگرتنی تورکیا بۆ سەپاندنی سیاسەتەکانی.
هەرچۆنێک بێت وەک شیکەرەوە باسی دەکەن، لێدوانەکانی ڕێبەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەرچۆنێک بن، ناکرێت بەو مانایە لێکبدرێنەوە کە گومانیان لەو هەڵوێستەکانی تورکیا نییە.
چاوی واشنتۆن لەم هەفتەیەدا تاووتوێی پرسی "تورکیا و بەهاکانی ڕۆژئاوا" دەکات لەگەڵ، هیوا خۆشناو، شیکەرەوەی سیاسی، بنکە لە بەلژیک و شوان حەمە، نوسەر و لێکۆڵەر، بنکە لە نەرویژ.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG