Accessibility links

 بڕیارەکان لەسەر ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن دوا دەخرێن


دەستەیەکی سەربەخۆی شارەزایانی تەندروستی ئەمەریکا بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە ڤاکسینی کۆڤیدی 19 ی جۆنسۆن & جۆنسۆن دوا دەخەن لە کاتێکدا زانیاری زیاتر وەردەگرن لەسەر شیانی پەیوەندی زۆر دەگمەن بڵام مەترسیداری بە مەینی خوێنەوە.

کۆمیتەی ڕاوێژکاری ڤاکسینی نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC) ، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ساز دا، ڕۆژێک پاش ئەوەی CDCو بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەیان ڕاگرت کە بە یەک بەش لێدەدرێت. ئەمەش پاش ئەوەی شەش ژنی تەمەن نێوان 18 بۆ 48 ساڵ پاش وەرگرتنی ڤاکسینەکە کێشەی خوێن مەینیان بۆ دروست بوو. یەکێک لەوانە گیانی لەدەست داوە و یەکێکی تریش لە نەخۆشخانەیەو لە ڕەوشێکی مەترسیداردایە.

ئەم شەش حاڵەتە لە نێو زیاتر لەو 7 ملیۆن کەسە بوو کە ڤاکسینی جۆنسن& جۆنسنیان لە ئەمەریکا وەرگرتووە.

دکتۆر بێت بێڵ پسپۆڕی تەندروستی جیهانی لە زانکۆی واشنتن یەکێک بوو لەو ئەندامانەی کە لە بەرژەوەندی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دا مشتومڕی لەسەر دەکرد. بەڵام بێڵ ڕووداوەکانی خوێن مەین بە " ڕووداوی زۆر دەگمەن " ناوزەند کرد و جەختی کردەوە کە ئەو نەیویستووە پەیامێک بنێرێت " کە لە بنەڕەتدا شتێکی هەڵە هەیە لەو ڤاکسینەدا ".

بەڵام ڕاپۆرتەکان وایان کرد ئەو کۆمپانیا دەرمانسازییە گەورەیەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایبگەیەنێت کە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە ئەوروپا دوا بخات، لە کاتێکدا هەولی بەدەستهێنانی ڤاکسینەکە کێشەی تێکەوتووە بەهۆی گرفتە لۆژیکییەکان هەروەها کێشەکانی کەلە ڤاکسینی ئەسترازەنێکادا ڕاگەیەندراوە ئەوەیش بەهۆی مەینی خوێن.

هەردوو ڤاکسینی ئەسترازەنێکا و جۆنسن & جۆنسن بە شێوەیەک دروست کراوە کەئەدینۆڤایرۆسی تێدا بەکارهاتووە تا بتوانێت بەرگری لەش بەهێز بکات دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو کێشەیەی ئەسترازەنێکا و جۆنسن & جۆنسن وای کرد کە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە ڕایبگەیەنێت 50 ملیۆن بەشە ڤاکسینی کۆڤید-19 ی فایزەر هەتا مانگی 6 بگات و پاشانیش داوای 200 ملیۆنی تری کردووە.

لەلایەکی تریشەوە ڕۆژی چوارشەممە دانیمارک بوو بە یەکەم وڵاتی جیهان کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی بەکارهێنانی ئەسترازەنێکا ڕابگرێت تەنها یەک مانگ پاش ئەوەی کاربەدەستانی تەندروستی گومانیان کرد کێشەی مەینی خوێن دروست دەکات.

XS
SM
MD
LG