Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت قۆناغێکی نوێ لەگەڵ میسر دەستپێدەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندی نێوان ئانکەرە و میسر ڕادەگەیەنێت لە کاتێکدا کاربەدەستە باڵاکانی هەردوو وڵات بڕیارە وتووێژ ئەنجام بدەن.

مانگی ڕابردوو تورکیا گوتی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ میسر دەستپێکردووەتەوەو خواستی هاوکاری زیاتریشی هەیە دوای چەندین ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزیلەو کاتەوەی سوپای میسر سەرۆکێکی ئیخوان ئەلموسلیمینی نزیکی ئانکەرەی لەسەر کارلادا.

ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ئەو هێزە هەرێمییانەدا دروستبووە لەوانەیە کاریگەری بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە هەبێت. ئەوان پشتگیری لایەنەکانی ڕکابەریان لە شەڕی لیبیادا کردووەو و لە مامەڵە دەریاییەکاندا ڕێککەوتنیان لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا هەیە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTV لە زاری وەزیری دەرەوەی میسر مەولود چاوشئۆغڵووە سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ میسڕدا دەڵێت " قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات."

کاتێک باس لە شیانی کاتی دیاریکراوبۆ بۆ وتووێژ لە ئاستی باڵیۆزخانەدا کرا، چاوشئۆغڵو گوتی " ئێمە هێشتا باسی ئەوەمان نەکردووە. کۆبونەوەیەک لە ئاستی جێگرانی وەزیران و دیپلۆماتان ئەنجام دەدرێت. لەوێ باس لەوەش دەکەین. کاتەکەی هێشتا ڕوون نییە."

ئەو گوتیشی " پاش ئەوە ئێمە کۆدەبینەوە. وردەکارییەکانیش لەوێ تاوتوێ دەکرێن."

سەرچاوەیەکی تایبەت بە کەنالی ئەلعەرەبییەی گوتووە قایهرە سورە لەسەر ئەوەی دەبێت تورکیا ژمارەیەک کەسانی میسری کە لە تورکیان ڕادەستی قاهیرە بکاتەوە. هەروەها کەناڵەکە لەسەر ماڵپەڕی خۆی نوسیویەتی چەند سەرچاوەیەک گوتویانە ژمارەیەک لە کاردارو ڕێبەرانی ئیخوان ئەلموسلمینی میسر بڕیاریان داوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو تورکیا جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG