Accessibility links

لە هەرێمی فورات قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت


لە کاتێکدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز نزیک دەبێتەوە لە هەرێمی فوراتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا. خەڵکی هەرێمەکەش دەڵێن هەر پێشتریش باری ئابورییان خراپ بووە، و لە مانگی ڕەمەزاندا پێداویستییەکان زیاتر دەبن و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆش کارەکانیان ڕادەگرێت.

خەڵکی داوا دەکەن لە کاتێکدا قەدەغەکردنەکە ڕاگەیەندراوە پێویستە هاوکارییان بکرێت تا بتوانن مانگی ڕەمەزان بەسەربەرن.

سەرکردەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش دەڵێن ڤایرۆسی کۆڤید-19 بە شێوەیەکی زۆر بڵاو بووەتەوە و ناچارن قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕابگەیەنن تا بتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرن.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی فورات محەمەد شاهین دەڵێت "کاتێک قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە شێوەیەکی گشتی ڕادەگەیەندرێت بەڵام هەندێک لە فۆشگاکان کراوە دەبن وەکو دووکان و بازاڕەکانی سەوزەو میوە و پێویستییە تایبەتەکانی ڕۆژانە، دەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکانیش."

شایانی باسە ئەمە شەپۆلی سێهەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بە پێی شانەی قەیرانەکان ئەم جارەیان بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جارەکانی پێشووتر زیاترە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00


XS
SM
MD
LG