Accessibility links

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا دەگاتە بەرزترین ئاست


بە پێی ئامارەکانی ئەم دواییانە پەتای کۆڤید – 19 گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە تورکیا و ڕۆژانە زیاتر لە 55 هەزار کەس دووچاری ڤایرۆسەکە دەبن و زیاتر لە 250 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدەدەن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا ، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هەتا ئێستا ئامارەکانی توشبوون و مردن ڕۆژانە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست .

لە 1 ی مانگی سێ کاتێک کۆتوبەندەکانی کۆرۆنا هەڵگیران، لە زۆربەی شارەکانی تورکیا ڕێژەی توشبوون زۆر کەم بوو. ڕێکخراوە تەندروستییەکان و پسپۆڕان لەم بارەیەوە هۆشداری دەدەن کە ئەم ڕێژەیە دەستبەجێ لە ماوەی مانگێکدا بەرز بووەتەوە.

دکتۆر عومەر فاروق
دکتۆر عومەر فاروق

دکتۆر فاروق پاموکچو، کاتێک باس لەو بەرزبوونەوەیە دەکات دەڵێت ئەو ژمارانە جێگای گومان نین و دەڵێت تەنانەت لەو ژمارەیەش زیاترە کە بڵاو کراوەتەوە.

تورکیا ڤاکسینەکانی سینۆڤاج و بایۆنتێک بەکاردەهێنێت دکتۆر پاموکچو لەم بارەیەوە دەڵێت " هەتا ئێستا لە تورکیا زیاتر لە 18 هەزار کەس دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون. لەوانەشدا زیاتر لە دە هەزاریان بەسی یەکەمیان وەرگرتووە و زیاتر لە 7 هەزاریش هەردوو بەشەکەی وەرگرتووە." هەرچەندە دەڵێت ئەم ژمارەیە بۆ بەرگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زۆر کەمە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00


XS
SM
MD
LG