Accessibility links

نوێنەرانی ڕوسیا و چین دەڵێن وتووێژی ناوکی ئێران لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەو


نوێنەرانی چین و ڕووسیا بۆ وتووێژە ناوکییەکانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند پێشکەوتنێک لە هەوڵەکان بۆ دووبارە گەڕانەوەی ئێران و ئەمەریکا بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەیساڵی 2015 وە هەیە و هەموو لایەنەکان هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆ دەبنەوە .

میخایل ئولیانۆڤ، نوێنەری ڕوسیا بۆ ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا ڕایگەیاند " بەشداربووانی ڕێککەوتنە ناوکییەکە پشکی ئەو کارەیان وەرگرت کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن شارەزایانەوە ئەنجام دراوە و تێبینی ئەوەیان کردووە کە پێشوەچوونی سەرەتایی ئەنجام دراوە."

ئەو گوتیشی " ئەو کۆمسیۆنە لە هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن پێشوەچوونەکان بهێڵنەوە."

نە ئەمەریکا و نە ئێران پێشبینی پێشکەوتنی خێرا دەکەن لەو گفتوگۆیانەی کە ڕۆژی سێشەممە لە ڤیەنا دەستیانپێکرد، لە کاتێکدا دیپلۆماتە ئەوروپی و دیپلۆماتەکانی ترڕەفتاری نێوەندگیری دەکەن چونکە ئێران لە ئێستادا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەتدەکاتەوە.

لایەنەکانی تری کە لە ناو سەودا ناوکییەکە ماونەتەوە ئێران ، بەریتانیا ، چین ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا و ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی دوو گروپی پسپۆڕ بۆ کارکردن لەسەر پێکەوە گرێدانی ئەو سزایانەی کە دشێت ئەمەریکا لەگەڵ پابەندبوونەکانی ئێران هەڵیانبگرێت .

وانگ قەن باڵیۆزی چین لە دەزگای چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای کۆبوونەوەکە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند "هەموو لایەنەکان جیاوازییەکانیان تەسک کردەوە و گەشەکردنی وردە وردەی کۆدەنگی دەبینین " ئەو گوتیشی گروپە کانی کارو دیپلۆماتە باڵاکان هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانیان چڕتر دەکەنەوە .

XS
SM
MD
LG