Accessibility links

کاربەدەستێکی ئێرانی: لە مانگی یەکەوە هەتا ئێستا 55 کیلۆگرام یۆرانیۆممان بە ڕێژەی %20 پیتێندراو بەرهەمهێناوە


کاربەدەستێکی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی 55 کیلۆگرام یۆرانیۆمی هەتا ئاستی %20 پێتاندووە، ئەو ئاستەی کە زۆر پیتێندراوە، ئەمەش ئاماژە بە بەرهەمهێنانی خێراتر دەکات لە 10 کیلۆگرام لە مانگێکدا کە بە پێی یاسایەکی ئێران کە لە مانگی یەک دەرچوو، داواکاراوە.

ئاشکراکردنی ئەمە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە تاران و واشنتن وتووێژێکی وەک خۆیان دەڵێن "گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی بنیاتنەری" ڕۆژی سێشەممە لە ڤیەنا ئەنجام دا بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان.

پەرلەمانی توندڕەوی ئێران ساڵی ڕابردوو یاسایەکی دەرکرد، کە حکومەت ناچار دەکات هەڵوێستی ناوکی خۆی توند بکات، ئەوەش بەشێکی بەهۆی کاردانەوەی بەرامبەر کشانەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لە ساڵی 2018دا.

کشانەوەی ترامپ هانی ئێرانی دا کە هێواش هێواش سنوری ڕێککەوتنەکە ببەزێنێت کە بۆ ڕێگەگرتن لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی ئێران ئەنجام درابوو، هەرچەندە ئێران نکوڵی لەوە دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بدات.

بە پێی یاساکەی پەرلەمانی ئێران، پێویستە ئێران دەستبکاتەوە بە پیتاندنی بەلایەنی کەم 120 کیلۆگرام یۆرانیۆم بە ئاستی %20 لە ساڵێکدا، کە دەکاتە مانگی 10 کیلۆگرام.

گوتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران بێهروز کەمالوەندی بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند " لە ماوەی کەمتر لە چوار مانگدا ئێمە 55 کیلۆگرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی لە %20 پیتێندراومان بەرهەمهێناوە. دەتوانین بە ماوەی 8 مانگ بگەین بە 120 کیلۆگرام."

یۆرانیۆم کاتێک بە ڕێژەی %20 دەپیتێندرێت بە ڕێژەیەکی پێتێندراوی بەرز دەبیندرێت. %20 هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پیتاندن بۆ ئاستی چەک.

XS
SM
MD
LG