Accessibility links

زانایان توێژینەوەکانیان لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکا بۆ منداڵان ڕادەگرن


تاقیکردنەوەیەکی زانستی ڤاکسینی کۆڤید-19 ی ئۆکسفۆرد -ئەسترازەنێکا کە منداڵ و نەوجەوانی تێدابوو لەلایەن لێکۆڵەرانی ئۆکسفۆردەوە ڕاگیرا لە کاتێکدا ڕێکخەرانی دەرمانی بەریتانیا پێداچوونەوە بەسەر ئاستی پارێزراوی بەشی دووهەمی ڤاکسینەکە دەکەن.

ئاژانسی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان پێداچوونەوە بەسەر شیانی پەیوەندی نێوان ڤاکسینەکەو مەینی خوێن لەسەرانی جیهاندا دەکەن، لە ناویاندا چەند وڵاتێکی ئەوروپاش. هەتا ئێستا 30 حاڵەتی خوێن مەین لە نێو 18 ملیۆن بەشی ڤاکسین لە سەرانسەری کیشوەری ئەروپا بەدیکراوە کە چەند کەسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

زۆربەی حاڵەتەکان مەینی خوێن بووە لە خوێنبەرەکان بۆ مێشک و بووەتە هۆی جەڵتەی مێشک.

مارکۆ کاڤالێری سەرۆکی هەڵمەتی کوتانەکان بۆ ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەیەکی ئیتالی ڕاگەیاند ئاژانسەکە ئامادەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندییەک لە نێوان ڤاکسینەکەو مەینی خوێن، بەڵام ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکیدا کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکراوەتەوە نکوڵی لەوە دەکات و دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکە چوارشەممە یان پێنجشەممە ڕابگەیەندرێت.

ڤاکسینی ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکا بووەتە جێگای مشتومڕ لە سەرانسەری جیهاندا، لە سەرەتادا بەهۆی نەبوونی زانیاری لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی قۆناغی کۆتایی لەسەر کاریگەریی لەسەر کەسانی بەتەمەن، کە هەوڵەکانی کوتانی لە سەرتاسەری ئەوروپا خاو کردۆتەوە . بەشێکی زۆر لە وڵاتان بەهۆی گومانەکان لەسەر خوێن مەین کوتانی ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکایان ڕاگرتووە.

لە هەمانکاتدا، بەریتانیا کوتانی ڤاکسینی مۆدێرنای سەرکەوتوو کە بە دوو بەش لێدەدرێت دەستپێدەکات.

ڤاکسینی مۆدێرنا سێهەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە کەلە بەریتانیا پەسەند بکرێت پاش ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکا و فایزەر-بایۆنتێک.

XS
SM
MD
LG