بە پێی دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک شارۆچکەی پێنجوێن ڕوویدا هێزەکەی 5.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر. هەروەها دەزگاکە دەڵێت نێوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە نزیکەی دووکیلۆمەتر لە باکوری شاری پێنجوێن. بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 8.3 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە.
شوێنی ناوەندی بوومەلەرزەکە ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.