Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداغی


ڕۆژی جیهانی شانۆ لە هەفتەی ڕابردوودا بوو.

لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە بروسکە و پیرۆزبایی و ستایش کردن ئەم ڕۆژە نێونەتەوەییە بەرز ڕاگیرا، بەڵام تاکوتەرا نەبێت، بابەتگەلێکی ئەوتۆ نەبینرا جەخت لە پڕۆژەیەکی شانۆیی بکرێتەوە ئا لەم سەروەختەدا کە زۆرێک لە هونەرمەندانی ئەم ژانرە گرنگ و پڕ بەهایەی هونەر، بە سەروەختی "قەیرانی شانۆ" ناودێری دەکەن.

قەیرانی شانۆ لەو سۆنگەیەوەی پێداچوونەوەیەکی بابەتیانە نییە بۆ پڕۆژەکانی شانۆی کوردی و کێشەکانی بینەر و شانۆ و هەروەهاش بەرنامەڕێژی بۆ ئایندە لە بواری شانۆدا.

زۆر جار شانۆکارانی کورد ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبنەوە کە چی کراوە بۆ شانۆی کوردی؟ لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری تیپە شانۆییەکان هەن، بەڵام ڕۆشنبیرییەکی ئەوتۆ بۆ هونەری شانۆ نییە لە کۆمەڵگەکەماندا.

جا بەڕاستی ناهەقییەکی گەورەیە بگوترێت شتێکی ئەوتۆ بۆ شانۆ نەکراوە.
ئەگەر بە خێرایی پێداچوونەوەیەک بکەین بە دوێنێی شانۆماندا، ئەوا بێگومان لە هەلومەرجە دژوار و نەخوازراوەکانی ئەو کاتەشدا دەیان کاری گەورە و داهێنەرانە دەبینین، وەک کارە هونەرییە باڵاکانی تیپی شانۆی ئەزمونگەری، لەوانە لە چاوەڕوانی گۆدۆدا، فەرهاد بە دوای جەژندا وێڵە، یانیش کارە هونەرییەکانی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی، تیپی شانۆیی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لە سلێمانی و هەولێر، تیپی سالار و چەندان کاری هونەری تیپەکانی تری کوردستان.

یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکان و داهێنەرەکان کە نەک هەر تەنها بە بەهرەی هونەرییەوە، بەڵکو بە ڕۆشنبیرییەکی بەرفراوانی هونەریشەوە، بە نومایشتەکانی و بە ڕوانینەکانیەوە بینەرانی شانۆی لە ئامێز دەگرت؛ نیگاری حەسیب قەرەداغی ئەوسا و دکتۆر نیگاری ئێستایە.

زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێم هونەرمەندانی وەک نیگار و میدیا بێگەرد و فرمێسک موستەفا و خەرمان هیرانی و ئەحمەد سالار و کامەران ڕەئوف و ئومێدی شێخ حوسەین و ڕەوان شادانی وەک عوسمان و ئیبراهیم چێوار و تەڵعەت سامان و دەیان هونەرمەندی تریش، لەو سەروەختەدا توانییان متمانەیەکی گەورە بۆ شانۆی کوردی دروست بکەن.


نیگار بەردەوام لە پرۆسەی گەشەکردندا دەژی، خاوەنی چەندان خەڵاتی جیهانییە، لە تەواوی ژیانی هونەریی خۆیدا بەشوێن نۆژەنبوونەوەدا دەگەڕێت، تەنانەت ئەم سەروەختەی پەتای کۆرۆناش نەبۆتە هۆکارێک بۆ ڕێگەگرتن لە بەرەوپێشچوونی نیگار.
ئەوەشمان بیر نەچێت، ئەم هونەرمەندە شانۆکارەمان لە تیپی ئەزمونگەری ئەوسا و لابۆری لالش ی ئێستایدا، مرۆڤایەتی دەکەوێتە بەشی سەرەوەی پڕۆژە هونەرییەکانی، مرۆڤایەتییەکی تێکەڵ بە هەستێکی هونەرییانەی کوردی.
دکتۆر نیگار قەرەداغی، هونەرمەندی شانۆکار، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:32 0:00


XS
SM
MD
LG