Accessibility links

بەختیار شارەزووری: پرۆژەی ڕێگای ئاورشمی چین بەڕواڵەت گواستنەوەیە، بەڵام ئابوری و سیاسی و سەربازیشە


چین ساڵی 2013 پرۆژەی ڕێگای ئاورشمی ڕاگەیاند کە 123 وڵات لەوگۆنگرەیەدا بەشداربوون و بۆ دەیان هەزار کیلۆمەترە و ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەمان ئەو ڕێگای گواستەنەوەی ئاوریشمە لەسەدەی 2هەمی زایندا لەچینەوە دەگەشتە ئەوروپا.

ئایا ئەمە تەنها بە ڕێگایەکی هاوپەیمانی ئابوری دادەنرێت یاخود بە سەرەتای هاوپەیمانیەتیەکی سەربازیش؟.

یەکێک لەو ڕێگایانە بەکوردستاندا تێدەپەڕێت، تاچەند کاریگەری لەسەر داهاتووی کوردستان هەیە لەڕوی ئابوریەوە و سیاسیەوە؟

نووسەرو چاودێری سیاسی بەختیار شارەزووری لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ وریا کاڵی دەڵێت "چین ئەو کۆنگرەیەی بەست، دەیەوێت پرۆژەی ئاوریشمی نوێ جێبەجێ بکات وەک درێژکراوەیەک بۆ پڕۆژە کۆنەکە کە کاروانی بازرگانی چین دەگەشتە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو ئافریکاو ئەوروپا. هەورەها چۆن بتوانێت ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەکی تەکنەلۆجیای مۆدرێنی نوێ کاری لەسەرکات".

زیاتر دەڵێت ئەو پرۆژەیە بەناوی "پشتوێن و یەک ڕێگا"یە، زیاتر لە 7 رێگای سەرەکیە و ڕێگای لاوەکی لێدەبێتەوە، 65 ووڵات بەشداری تێدا دەکات، بەچاودێری و پلان و داتایەکی وردی چین ئەنجامدەدرێت، کار لەسەر ئەوە ئەکات لەڕێگەی سیستەمی بانقیەوە قەزێکی زۆر بدات و ئەو وڵاتەنە ناچار بکات کار لەسەر ئەو ڕێگایانە بکەن".

شارەزووری دەشڵێت "ئەوەی لەمیدیادا بەدی دەکرێت زیاتر پرۆژەی ڕێگای گواستنەوەیە بەڵام لەپشت ئەمەوە لەگەڵ هەریەک لەو ووڵاتانە پرۆژەیەکی گشتگیرە،واتە لەڕوی سیاسی و ئابوری و سەربازیە و تەنانەت فەرهەنگیش دەگرێتەوە".

شارەزووری دەڵێت "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر ڕێگای ئێران تورکیا و روسیا و ئەوروپا، دەبێت هەوڵی سەربەخۆیی بدات و ئابوری و ماڵی خۆی ڕێکخات، ئەگەر نا چین و ڕوسیا مامەڵە لەگەڵ ئێراقدا دەکەن".

زانیاری زیاتە لە دڕێژەی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:16 0:00


XS
SM
MD
LG