Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی بایدن پێشوازی لە وتووێژەکان بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێراندا دەکات


بەڕێوەبەرایەتی بایدن ڕۆژی پێنجشەممە پێشوازی لە ڕاگەیاندنێکی یەکێتی ئەوروپا کرد کە لەم هەفتەیەدا بەشداربووانی ڕێککەوتنە ناوکیەکەی ئێران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی شیانی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 .

کۆبونەوە ئۆنلاینەکەی ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا ، ڕوسیا و ئێران لە کاتێکدایە ئەمەریکا بە تاوتوێی ڕێگاکان دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ستایشی کۆبوونەوەکەی کرد و گوتی لە نزیکەوە لە لایەن بەرپرسانی ئەمەریکاوە چاودێری دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس گوتی " بێگومان ئێمە وەک هەنگاوێکی پۆستیڤ پێشوازی لەمە دەکەین و ئەمەش ڕێک بەهۆی ئەوەی چەند هەفتەیەکە ئێمە ڕوونبووینەتەوە کە ئامادەین هەوڵی گەڕانەوە بۆ پابەندبوونەکان " بە ڕێککەوتنە ناوکییەکە" بدەین بە پشتبەستن بەوەی ئێرانیش هەمان شت بکات"، ئەو گوتیشی " ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە، بە تایبەتی ئەگەر تۆپەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە ببات کە گەڕانەوەی هاوبەشی بۆ پابەندبوونەکانی چەند هەفتەیەکە باسمان لێوەکردووە لێ بکەوێتەوە."

پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە، یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند یەكێک لە دیپلۆماتە باڵاکانی، ئینرێکێ مۆرا، سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکات ئەو گوتی " بەشداربووان تاوتوێی ئەگەری گەڕانەوەی گونجاوی ئەمەریکا بۆ (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) و چۆنیەتی مسۆگەرکردنی تەواوەتی و جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ڕێککەوتننامەکە لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە دەکەن."

سەرۆک جۆو بایدن ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە، ئەوا ئەمەریکاش پابەند دبێتەوە بە ڕێککەوتنەکەوە. تا ئێستا ئێران ڕەتیکردۆتەوە ئۆفەرە پەسەند بکات مەگەر ئەمەریکا ئەو سزایانە هەڵبووەشێنێتەوە کە ترامپ بەسەریدا سەپاندبوونی.

ئێران پێشتر پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپای بۆ کۆبونەوەیەک رەتکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای تێدابێت. ئەو پێشنیازە لەوەڵامی بەیاننامەیەکی ئیدارەی بایدندا هاتووە کە بانگهێشتێک قبوڵ دەکات بۆ ئامادەبوون لە گفتوگۆیەکی لەوجۆرەدا.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، مۆڵەتێکی درێژکردووە کە ڕێگە بە عێراق دەدات بەردەوام بێت لە کڕینی کارەبا لە ئێران بەبێ ئەوەی کە سزاکانی ئەمەریکا بیگرێتەوە، ئەو مۆڵەتە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ نوێ بووەوە.

پرایس گوتی مۆڵەتەکە درێژکرایەوە بەهۆی ئەو پێشکەوتنانەی کە عێراق لە پێشخستنی وزەی کارەبای خۆیدا دەیکات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە سەرچاوەکانی کارەبای دەرەوە. بەرپرسانی ئەمەریکا و عێراق بەم زووانە دیالۆگێکی ستراتیژی دەستپێدەکەنەوەکە وزەی کارەبا بەشێکی گرنگی ئەو وتووێژانە دەبێت و واشنتۆنیش هیوای وایە "لە کۆتاییدا ڕێگە خۆش دەکرێت بۆعێڕاق پەرە بەوزەی کارەبای خۆی بدات، هیوادارین بتوانێت کۆتاییبهێنێت بە پشتبەستن بە ئێران ".

XS
SM
MD
LG