Accessibility links

پرۆسەی دادگایی کردنی ئەو پۆلیسەی تۆمەتبارە بە هۆکاری مردنی جۆرج فلۆید بەردەوامە


پرۆسەی دادگاییکردنی دێریک شۆڤین، ئەو پۆلیسەی تۆمەتبارە بە هۆکاری مردنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست کە بوو بە هۆی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژ بە توندوتیژی پۆلیس و ڕەگەزپەرستی،لە دادگایەکی میناسۆتا بەڕێوە دەچێت.

دەستەی سوێندخۆران ڕۆژی چوارشەممە گرتە ڤیدیۆیەکی 20 خولەکییان بینی کە باکامێرای پۆلیس گیرابوو لەو کاتەی کە پۆلیس لە ئۆتۆمبێلکەی فلیۆد نزیک دەبێتەوە هەتا ئەو کاتەی دەخرێتە نێو ئۆتۆمبێلی نەخۆشگواستنەوە.

لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا نیشان دەدرێت شۆڤین دەڵێت " فلیۆید کەسێکی کەتەیە " و دەڵێت " لەوانەیە لەسەر شتێک بێت."

شۆڤین بۆ ماوەی 9 خولەک و 29 چرکە ئەژنۆی لەسەر ملی فلۆید داناوە لە کاتێکدا فلیۆد چەند جارێک دەڵێتەوە ناتوانم هەناسە بدەم.

شۆڤین کە سپی پێستە، هەر ڕۆژێک پاش مردنی فلۆیدی ئەمەریکایی ڕەشپێست، لە کارەکەی دەرکرا.

دەستەی سوێندخۆران هەروەها گوێبیستی گەواهیدانی چەند شایەتحاڵێک بوون، لەوانە کارکەرێکی ئەو بازاڕەی کە چەند ساتێک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی کوشندەی لەگەڵ پۆلیس جگەرەی بە فلۆید فرۆشتبوو.

کرستۆفەر مارتین گەواهی دا کە بە ئاگابووە لەوەی 20 دۆلاری ساختەی لە فلیۆید وەرگرتووە بۆ جگەرەکانی هەرچەندە دەیزانی کە ئەو پارەیە لە مووچەکەی دەبڕێت بە پێی یاسای بازاڕەکە.

ئەو گەنجە تەمەن 19 ساڵانە پاش ئەوەی کە جارێکی تر بیری لێکردبۆوە بەڕێوەبەری بازاڕەکەی ئاگادار کردبۆوە کە ئەویش پێی گوتبوو بڕۆ دەرەوە و داوای لێبکە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکە.

مارتین گوتی " ئەگەر من پارەکەم وەرنەگرتبایە، ڕەنگە ئەمە ڕووینەدایە."

ئەو گوتیشی هەستی بە " بێباوەڕی و تاوان کردووە" کاتێک شێوازی دەستگیرکردنی فلیۆدی بینی.

XS
SM
MD
LG