دوو بەرپرسی تالیبان لە ڕۆژی شەممەدا بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کە گوایە ئەوان ونەک ئەمریکا بانگەشەی ئەو پێشنیارە هەڵپەسێردراوەیان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی بۆ ماوەی سێ مانگ کردبوو بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ دانوستانی ئاشتی لە ناو ئەفغانستاندا.
محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵیبان گوتی پلانێکمان پێشکەشکرد کە بەگۆیرەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان توندوتیژی کەمبکەنەوە، بەڵام ئەمە ئاگربەست نییە .
کاربەدەستێکی تری تاڵیبانیش گوتی ئەم پێشنیارە ماوەیەکە لە نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لە قەتەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. ئەوکاربەدەستەی تالیبان کە نەیویست ناوی بهێنرێت، هەروەها گوتیشی هەر دوو لایان تەنانەت لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەدا لە دەوحە لە نێوان تاڵیبان و زەڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتەوایی ئەفغانستان ، گفتوگۆی زیاتریان کردووە .
بەرپرسانی تاڵیبان جگە لە وتەبێژە فەرمیەکەیان ، ڕێگەیان پێنەدراوە قسە بۆ میدیاکان بکەن ، بۆیە تەنیا زانیاری بە مەرجی ناونەهێنانیان دەدەن.
جێی باسە سەرەتای ئەم مانگە ئەم بیرۆکەیە لەنامەیەکی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان هاتە ئاراوە . نامەکە شی بۆ دەزگاکانی میدیا دزەیکردبوو.