Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا: ڕق و کینە لە ئەمەریکا جێگای نابێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی " ڕق و کینە ناتوانێت هیچ جێگەیەکی پارێزراوی لە ئەمەریکا دا هەبێت " پاش ئەوەی لەگەڵ سەرکردە ئەمەریکاییە ئاسیاییەکان کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی کوژرانی شەش ژنی ئەمریکی-ئاسیایی و دوو کەسی دیکە لە نزیک ئەتلانتا لەم هەفتەیەدایە.

بایدن لە میانەی ئەو وتانەی کە لە زانکۆی ئیمۆری لە ئەتلانتا لە جۆرجیا پێشکەشی کرد گوتی "هەندێک بەها و باوەڕی سەرەکی هەن کە دەبێت ئێمە بەیەکەوە کۆبکاتەوە لە ئەمریکادا یەکێک لەوانە وەستانەوەیە لە دژی ڕق و کینە.

بایدن ڕۆژی هەینی لەگەڵ کاملا هێرس جێگری سەرۆک گەشتێکیان بۆ باشووری خۆرهەڵاتی ویلایەتی جۆرجیا ئەنجامدا بۆ قسەکردن سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەی ئەم هەفتەیە و ڕووداوەکانی تر کە خەڵکی بەڕەگەز ئاسیایی لە ئەمریکادا بوون بەئامانجی تاوانی ڕق و کینەی ئاشکرا .

بایدن گوتی "هاندەرەکە هەر شتێک بێت، ئەمە دەزانین کە زۆرێک لە ئاسیاییە ئەمریکییەکان بە نیگەرانیەوە لەسەر شەقامەکاندا دێن و دەچن.

XS
SM
MD
LG