Accessibility links

شەش خۆپیشاندەر لە میانمار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران


بەلایەنی کەمەوە شەش خۆپیشاندەر لە میانمار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران، ئەمەش بەپێی شایەتحاڵەکان و میدیاکان، لەکاتێکدا چالاکوانان ڕۆژی شەممە یادی خوێندکارێکیان دەکردەوە کە لە ساڵی 1988 دا کوژرابوو، بە هۆیەوە سەرهەڵدانی ڕاپەڕین دژی حکومەتی سەربازی بەرپابووە.

دوو شایەتحاڵ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی پۆلیس تەقەیان لە مانگرتوانی ناڕازی کردووە لە شاری مەندەلای دووەم گەورەترین شاری میانمار، سێ کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون، هاوکات میدیاکانی ناوخۆ ڕایانگەیاند، لە شارۆچکەی پایای ناوەندی شارەکە کەسێکی دیکە کوژراوە و دوو کەسیش بەهۆی تەقەکردنی پۆلیسەوە لە پایتەختی بازرگانی یانگۆنان لە شەوێکدا گیانیان لەدەستداوە.

خۆپیشاندەرێکی تەمەن 23 ساڵ لە پایای کە داوا دەکات لە ترسی تۆڵەکردنەوە ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " هێزە ئەمنییەکان سەرەتا ئەمبوڵانسەکەیان ڕاگرتووە و نەیانهێشتووە دەمودەست بگەنە لای بریندارەکان و تەنیا دواتر ڕێگەیان پێداوە، تا ئەو کاتەی ڕێگەیان پێداوە یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی ئەوەی لەحاڵەتێکی خراپدابووە گیانی لەدەستداوە."

ئەو گیانلەدەستدانانە لە کاتێکدان کە ڕێبەرانی ئەمەریکا و هیندستان و ئوسترالیا و ژاپۆن بەڵێنیانداوە پێکەوە کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

کۆمەڵەی هاوکاری بۆ داکۆکیکردن لەزیندانیانی سیاسی ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانی بەربڵاودا لە دژی کودەتای 1ی مانگی دوو لە میانمار زیاتر لە 70 کەس کوژراون.

XS
SM
MD
LG