Accessibility links

پاپا لە عێراق


پاپا لە عێراق
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

میوانی بەرنامە: دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و مامۆستای زانکۆ

چاوی واشنتۆن: پاپا لە عێراق
میوانی بەرنامە: دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و مامۆستای زانکۆ

*تا ئێستاش پەیوەندیی و هەماهەنگییەک هەیە لە نێوان دنیای کریستیانیەت و ئەو دیموکراسییەی ئەمڕۆ بەرقەرارە.

*چارەسەری کێشەکانی عێراق لە دەرەوە نایەت و پێویستە لە ناو وڵاتەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، ئەمەش زەحمەتە چونکە میلیشیاکان و حزبە شیعەگەراکان هێندەی ئەوەی گوێڕایەڵی پلان و بەرژەوەندییەکانی ئێرانن، ئەوەندە بەرژەوەندی عێراق نابینن.
*پێویستە مامۆستایانی ئاینی گوتاری ئاینی لە خزمەت ئێستادا بەکاربهێنن، نەک بۆ زیندووکردنەوەی سیاقێکی مێژوویی و سەپاندنی ئەو ئایەتانە بەسەر ئەمڕۆدا.
*دەکرێت سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق وەک پەیامێک بۆ ئێران لێکبدرێتەوە، بەڵام ئایا چ گرنگییەکی هەیە لە کاتێکدا زۆر پەیام بە ئێران دراون.
*سوننەکانی عێراق لەمڕۆدا وەک بێ باوان تەماشا دەکرێن، تورکیا هەوڵ دەدات یارمەتییان بدات بەڵام لەبەر ئێران ناتوانێت هەموو کارتەکانی بەکاربهێنێت.

*دوورکەوتنەوە و جیابوونەوەی حزبە کوردییەکان لە یەک، هەروەها نزیک بوونەوەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەسەر بنچینەی خزمەتکردنێکی گشتی نییە.
*دەبوایە کورد پێشتر بە باشی خۆی ئامادە بکردایە و هەر گوتارێک یان پەیامێک لە دەرەوە دێت، یەکسەر ئاوێتەی گوتاری خۆی بکات و شتێکی تری لێ بەرهەمبهێنێت.
*شیعەکان و سوننەکان هەر یەکە پێناسەیەکی جیاوازیان بۆ تێرۆریزم هەیە.



کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG