Accessibility links

لەو 20 هەزار مامۆستایەی ئەم ساڵ لە تورکیا دادەمەزرێن تەنها 3 بۆ کوردی تەرخان کراون


وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ 20 هەزار مامۆستای نوێ دادەمەزرێن، بەڵام ژمارەی ئەوانەی بۆ کوردی تەرخان کراون تەنها سێ مامۆستان دوو بۆ زاراوەی کرمانجی و یەکیش بۆ زازاکی.

محەمەد ئەمین ئەی لە دەستپێشخەری مامۆستای کوردی دەڵێت زیاتر لە 800 مامۆستای کوردی هەن کە چاوەڕوانی کار دەکەن.

لە تورکیا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەفتەی دوو خولەک وەکو وانەی بژاردە وانەی کوردی هەیە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەلانی کەم 10 منداڵ لە پۆلەکەدا ئەو وانەیە هەڵبژێرن ئەوجا دەتوانن لە هەفتەکەدا 2 خولەک کوردی بخوێنن.

ئەی دەڵێت " بەهۆی ئەوەی مامۆستا کەمن، بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکان گرنگی نادەن بە کوردی، لە بری کوردی وانەی ئاینی دەڵێنەوە."

ئەو گوتیشی لە ساڵی 2011 وە بە بڕیاری ئەنجومەنی خوێندنی باڵا (YOK) لە شارەکانی مێردین، موش، بینگۆل و دەرسیم لە زانکۆکان بەشی زمان و ێژەی کوردی کرایەوە " تا ئێستا زیاتر لە 800 دەرچووی هەیە، بەڵام زۆرێک لە مامۆستایانی کورد کرێکاری دەکەن یان لە گوندەکاندا شوانی و گاوانی دەکەن ."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین لە ئامەدەوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:45 0:00


XS
SM
MD
LG