Accessibility links

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لەمەڕ قەدەغەکردنی نیقاب و بورقە لە سویسرا دەردەبڕێت


ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ بڕیاری سویسرا لە چوونە پاڵ چەند وڵاتێکی تر بۆ یاسای " فەرق و جیاوازی کردن دژ بە ژنانی موسوڵمان" ، پاش ئەوەی دەنگدەران قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بورقە و نیقابیان پەسەند کرد کە هەندێک لە ژنانی موسوڵمان دەیپۆشن.

ڕۆژی یەکشەممە لە ڕیفراندۆمێکیدا، دەنگدەرانی سویسرا بە جیاوازییەکی کەم ڕێوشوێنێکیان پەسەند کرد بۆ ئەوەی پۆشینی بورقەو نیقاب، شاردنەوەی تەواوی دەموچاو، قەدەغە بکرێت.

ئەم بڕیارە شاردنەوەی دەموچاو لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە دەکات، تەنها لە هەندێک باردا قەدەغە نییە ئەوەیش بریتییە ل هۆکاری تەندروستی بۆ نمونە دانانی دەمامک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. لە ئێستادا کاربەدەستان دوو ساڵیان بەدەستەوەیە بۆ داڕشتنی یاسایەکی ورد لەمبارەیەوە.

ڕەڤینا شامداسانی گوتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیبەوەدا نا ئەمە " بابەتێکی مشتومڕلەسەر" بوو و گوتی نابێت فشار بخرێتە سەر ژنان کە دەموچاوی خۆیان بشارنەوە، بەڵام " بەکارهێننای یاساکە بۆ کۆنتۆڵکردنی ئەوەی کە ژن پێویستە چی بپۆشێت شێوازێکی پڕکێشەیە لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە."

ئەو لە لێدوانێکی ئاسایی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنێڤی سویسرا بە پەیامنێرانی گوت " قەدەغەکردنی داپۆشینی دەموچاو بە شێوەیەکی یاسایی ئازادی ژنان بۆ پەیڕەوکردنی ئاین و بڕوایان سنوردار دەکات و کاریگەری زیاتری دەبێت بۆ سەر مافەکانی مرۆڤیان."

ئەو گوتیشی جاڕنامەی نێونەتەوەیی لەسەر مافە سڤیلی و سیاسییەکان، ڕێککەوتنێکی سەرتاسەری مافەکانی مرۆڤ، ، ڕێگە بە هەندێک سنوور بۆ ئازادییەکی لەو جۆرە دەدات بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی ، تەندروستی فەرمان و ئاکار و شتی تریش، بەڵام پاساوی " ناڕوون " لەسەر ئەوەی بۆچی داپۆشینی دەموچاو هەڕەشەیە شتێکی یاسایی نییە.

حکومەتی سویسرا دژی پێشنیازی ڕیفراندۆمەکە بوو، داپۆشینی دەموچاو بە تەواوەتی بە " دیاردەیەکی پەراوێزخستن" ناودێر دەکات. شارەزایان لەو بڕوایەدان چەند دەرزەن ژنێکی موسوڵمان لەو وڵاتەی کە ڕێژەی دانیشتوانی 8 ملیۆن و 500 هەزار کەسە دەموچاویان دادەپۆشن. بورقە و نیقاب لە شوێنەکانی وەکو کەنداوی فارس و ئەفغانستان باوە.

پارتی پاپولێستی ڕاستڕەوی سویسرا بە توندی پشتیوانی لەو بڕیارە دەکات، لە کاتێکدا پارتەکانی کە زیاتر بۆچوونی چەپیان هەیە دژین. پەسەند کردنی ئەم بڕیارە سویسراش دەخاتە ڕیزی وڵاتانی تری وەکو بەلجیکا و فەرەنسا کە بڕیاری هاوشێوەیان داوە.

XS
SM
MD
LG