Accessibility links

زیاتر لە 14 کەس بەهۆی هەرسی بەفر لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستدەدەن


بەهۆی هەرەسی بەفر لە پارێزگای باداخشانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆرتریش بیندار بوون.

ناوچەکەی کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە دەکەوێتە شارۆچکەی ڕاغیستان و لە ژێر دەسەڵاتی تالیباندایە، ئەمەش هەوڵەکانی بەهاناوە چوونی قوربانیانی سەخت کردووە. گوتەبێژی حکومەتی خۆجێهی نێک محەمەد دەڵێت لەو کاتەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەو هەرەسە لە گوندی زارانداب ڕوویداوە چەند کەسێک بێسەوشوێن بوون.

ئەو گوتی پەیوەندی پچراوە و لە ئێستادا حکومەت ڕوون نییە کە ئایا ئەوانەی کوژراون گوندنشینبوون یان ئەو کەسانەی کار لە کانی زێری ناوچەکە دەکەن.

بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگا دکتۆر بەشار سەمین ڕایگەیاند هێشتا زانیارییەکان لەسەر ئەو ڕووداوە ڕوون نییە و ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەوە زیاتربێت کە زانراوە. دەشڵێت هێشتاش ژمارەک کەس لە ژێر بەفرەکە دەرنەهێندراون.

شایانی باسە لە ڕووداوێکی هاوشێوە لە ساڵی 2019 دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. زۆربەی کانەکانی سەرانسەری ئەفغانستان بە ڕێوشوێنی سەلامەتی تێدا ڕەچاو ناکرێن.

کاکردن لە کانزاکاندابە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەفغانستان شتێکی باوە، و بێکارییەکی زۆر وا دەکات خەڵکی ناچاربن پەنا بۆ هەر کارێک ببەن کە هەست بکەن داهاتێکی تێدایە.

XS
SM
MD
LG