Accessibility links

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک: تا ئێستا 820 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ڕێژەی توشبوونیش ڕوو لەهەڵکشانە


نەخۆشخانەی کەرکوک

ئەندامێکی شانەی قەیرانە تەندروستیەکان لە کەرکوک، ئاماژەبەوەدەکات تا ئێستا لە کەرکوک 820 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدایە لەوکاتەوەی ڤایرۆسەکە بڵاو بووەتەوە تا ئێستا، نزیکەی 36 هەزار کەس لەو پارێزگایە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دلێر شوانی ئەندامی شانەی قەیرانە تەندروستیەکانی کەرکوک، دەڵێت"کەرکوک یەکەم شاری عێراق بوو، کۆرۆنای تێدا تۆمار کرا، بۆیە تا ئێستا 820 کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە."

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری کەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە، بەڵام ئەمڕۆ دوو شەمە، قەدەغەی هاتووچۆبەشێوەیەکی کاتی هەڵگیرا، لەو بارەیەوە دلێر شوانی وتی"بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوامی دەبێت، لە کاتژمێر 8 ی ئەمشەوەوە، دیسانەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەست پێدەکاتەوە."

ئەندامەکەی شانەی قەیرانە تەندروستیەکانی کەرکوک، ڕوونیشیکردەوە تا ئێستا شێوازە نوێ یەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکەرکوک تۆمار نەکراوە، هەوڵەکانیش بۆ ڕێگری کردنە لە بڵاو بوونەوەی شێوازە نوێ یەکە.

سەبارەت بە ڕێژەی توشبوونی ڕۆژانە بە کۆرۆنا لەکەرکوک، دلێر شوانی وتی"ڕێژەی توشبوون ڕوو لە هەڵکشانە، بۆیە تیمە تەندروستیەکان لەنێو فەرمانگە حکومی و قوتابخانەکان، ڕۆژانە سەر قاڵی پشکنینن.

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دلێر شوانی ئەندامی شانەی قەیرانە تەندروستیەکانی کەرکوک، جەختیکردەوە تا ئێستا زانیاریان لەبارەی پشکی کەرکوک پێنەگەیشتووە، لەو بڕە ڤاکسینەی کە دەگاتە عێراق، بەڵام کەرکوک پارێزگایەکە لە عێراق و پشکی خۆی پێدەدرێت.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00


XS
SM
MD
LG