Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی حوسییەکان لە باکوری یەمەن دەبێتە هۆی مەترسی قەیرانی مرۆیی


ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی شەڕ لە پارێزگای ماریب‌ی باکوری یەمەن دەکات و هۆشداری ئەوە دەدات زیادبوونی دوژمنکارییەکان لەوێ ژیانی سەدان هەزار کەس دەخاتە مەترسییەوە.

پارێزگای ماریب تا ئەندازەیەکشەڕی ناوخۆی شەش ساڵەی یەمەن کارێگەرییەکی زۆری لەسەر نەکردبوو هەتا ئەو کاتەی بەمدواییانە سەرهەڵداوە حوسییەکان هێرشی لەشکرییان دەستپێکرد لە کاتێکدا هەوڵیان دا دەسەڵاتی ناوچەکە بگرنە دەست.

لەبەرئەوەی تا ئەندازەیەک ناوچەیەکی ئارام بوو سەدان هەزار خەڵک لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە ڕوویان تێکرد بۆ خۆدەربازکردن لە شەڕەکە. لە ئێستادا بەلایەنی کەم 800 هەزار کەس لەو ناوچەیە دەژین.

گوتەبێژی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لیز ترۆسڵ ڕایگەیاند ئەم کەسانەو هەزاران کەسی سڤیلی تر لە مەترسییەکی ئێجگار گەورەدان.

ئەو هۆشداریشی دا ئەگەر بێتو هێزەکان بەردەوام بن لە پێشڕەوی کردن بەرەو ناوچە پڕ لەدانیشتووەکان ئەوا سەدان هەزار کەس ناچار دەبن لە ناوچەکە هەڵبێن و کارەساتی مرۆیی دەقەومێ.




XS
SM
MD
LG