Accessibility links

مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە کۆبانێ


ئاوی خواردنەوە ڕۆژ بەڕۆژ لە شاری کۆبانێ کەم دەبێتەوە، تا گەشتۆتە ئەو ئاستەی مەترسی نەمانی ئاوی خواردنەوە لە شارەکەدا دروست بووە.

فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری دەستەی دابینکردنی ئاوری هەرێمی فورات ڕایگەیاند ئاوری ڕووباری فورات زۆر کەمبووەتەوە و کاریکردووەتە سەر سەرچاوەکانی ئاوری کۆبانێ. هەروەها ڕایشیگەیاند جگە لەو سەرچاوەیە هیچ سەرچاوەیەکی تریش نییە بۆیە ئەمەش مەترسی لێکەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆیی دروست دەکات.

فەرهاد محەمەد هەروەها ئاشکراشی کرد کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فورات زیان بە تەواوی بوارەکانی ژیان دەگەیەنێت، ئەمە کاری کردووەتە سەر جوتیاران و مەترسی لەسەر تێکچوونی وەرزی چاندن دروست کردووە و لە هەموی گرنگتر تەندروستی مرۆڤ دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە چونکە بەهۆی نەبوونی ئاو ناچار دەبن ئاو بگوازنەوەو نەتوانن پاکی بکەنەوە.

شایانی باسە تەنها لە شاری کۆبانێ 20 هەزار ماڵ لە ئاوی چەمی فورات دەخۆنەوە، ئەمە جگە لە 38 گوندی دەوروبەری، و کەمبوونەوەی سەرچاوی ئاو لە ناو شارو گوندەکانیش بەدیکراوەو پێویستی بە چارەسەرەییەکی خێرا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00


XS
SM
MD
LG