Accessibility links

تالیبان هۆشداری دەدات بە ناتۆ هێزەکانی هەتا مانگی پێنج بکشێنێتەوە


تالیبان ڕۆژی شەممە هۆشداری دا لە دژی هەوڵەکانی " بەردەوامیدان بە شەڕ" لە کاتێکدا هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ پلانی کشانەوە لە ئەفغانستان دەکەن.

وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانانی ئەمەریکا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا نزیکەی 10 هەزار هێزی پشتیوانی ناتۆ، کە زۆربەیان ڕۆڵی پشتیوانی دەگێڕن، لە ئەفغانستان بمێننەوە یان بکشێنەوە.

تالیان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە " پەیامی ئێمە بۆ ئەو کۆبونەوەیەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ ئەوەیە بەردەوامیدان بە داگیرکاری و شەڕ نە لە بەرژەوەندی ئێوەیە و نە لە بەرژەوەند خەڵکی ئێوەو ئێمەشە."

هەروەها دەشڵێت " هەر کەسێک بیەوێت شەڕەکان و داگیرکاری درێژەپێبدات بەرپرسیار دەکرێت هەر وەکو دوو دەیەی پێش ئێستا."

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی ڕابوردوو ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تالیبان مۆرکرد بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ئەمەریکا قائیل بوو بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان هەتا مانگی 5 ی ساڵی 2021، بەومەرجەی تالیبان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەلقاعیدە نەهێڵێت و وتووێژەی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی کابول دەستپێبکات.

بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن ڕایگەیاندووە پێداچوونەوە بەسەر ڕێککەوتنەکەدا دەکات، لە کاتێکدا پەنتاگۆن ئەو گروپە یاخیبووەی ئەفغانستان بەوە تاوانبار دەکات کە بڵێنەکانی خۆی بەجێنەگەیاندووە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان.

تالیبانیش لەبەرامبەردا ئەمەریکا تاوانباردەکات بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەو سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام دەبێت لە " شەڕ و جیهاد" ئەگەر هێزە بیانییەکان هەتا مانگی پێنج ئەفغانستان بەجێنەهێڵن.

XS
SM
MD
LG