Accessibility links

ڕێککەوتنی سیاسی لیبیا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی دە ساڵە


نوێنەرانی لیبیا لە وتووێژەکانی بەڕێبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو عەبدول حەمید دبیبە-یان هەڵبژارد بۆ سەرۆک وەزیری حکومەتی یەکگرتووی کاتیی تا ئەو وڵاتە بەشەڕ وێران بووە هەتا هەڵبژاردنی مانگی 12 بەڕێوە ببات.

ئەو لەگەڵ ئەنجومەنێکی سەرۆکایەتی سێ ئەندامیدا هەڵبژێردرا بۆ ڕێبەرایەتیکردنی حکومەتیکی یەکگرتوو بۆئەوەی ئەو وڵاتەی باکوری ئافریکا بەرەو سندوقی دەنگدان لە 24 ی مانگی 12 بکات ئاراستە بکات.

دبیبە، ئەندازیارە و لە کەنەدا مەشقیپێکراوە، خەڵکی شاری مسراتەیە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی لیبیای ئایندە بوو، پێشتر کۆمپانیای وەبەرهێنان و گەشەپێدانی لیبیای لەژێر سایەی دیکتاتۆر مۆعەمەر قەزافیدا بەڕێوەبرد.

دەنگدانەکە بەشێکە لە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزیسەر بە UN و ئامانجی پشبەستنە بە ئاگربەستێکی ناسک تا بتوانێت کۆتایی بە شەڕی دە ساڵەی ئەو وڵاتە بهێندرێت.

لیبیای دەوڵەمەند بە نەوت کەوتۆتە ناو شەڕێکی ناوخۆوە لەو کاتەوەی سەرهەڵدانی بە پشتیوانی ناتۆ قەزافی لە سەر دەسەڵات لادا و لە ساڵی 2011 دا کوژرا.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت ستیڤن ویلیەمس، کە وتووێژە یەکهەفتەیەکەی دەرەوەی ژنێڤی خێراترکرد، ڕایگەیاند " خۆشحاڵم بە بینینی ئەم ساتەوەختە مێژووییە." پاش دەنگەدانەکەی کە بە 39 دەنگ بەرامبەر بە 34 سەرکەوتنەکە بەدەستهێنرا ئەو گوتیشی " گرنگی ئەو بڕیارەی کە ئەمڕۆ لێرە داتان بە تێپەڕبوونی کات لە یادەوەری گەلی لیبیا بە گشتی گەشەدەکات."

لیبیا لە نێوان حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لە ترابلس و ئەنجومەنی نوێنەرانی بنکە لە ڕۆژهەڵات بە پشتیوانی ڕێبەری لەشکری خەلیفە حفتار دابەش بووە.

ڕۆژی هەینی کۆڕبەندەی دیالۆگی سیاسی لیبیا کە لە 75 بەشداربوو پێکهاتووە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ نوێنەرایەتی کردنی بەشێکی بەرینی کۆمەڵگا دەستنیشان کراون، لە نێوان هێڵی پێشنیارکراو بۆ چوار پۆستی سەرکردایەتی هەڵبژارد : سەرۆک وەزیران و سێ ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کە هەر یەکێکیان نوێنەرایەتی یەکێک لە سێ هەرێمی سەرەکی لیبیا دەکەن .

XS
SM
MD
LG