Accessibility links

ئەمەریکا و بەرنامەی ناوکی ئێران


ئەمەریکا و بەرنامەی ناوکی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

لە دوا مانگەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەیدا، ئۆباما گلەیی کرد و ڕایگەیاند کە ئێران ڕۆحی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی شکاندوە، کەواتە بایدن ئەو ئەزموونەی هەیە و ئێستا دەستی ئێرانی بۆ ئاشکرابووە.

چاوی واشنتۆن: ئەمەریکا و بەرنامەی ناوکی ئێران
هێمن سەیدی، نوسەر و لێکۆڵەر


*لە دوا مانگەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەیدا، ئۆباما گلەیی کرد و ڕایگەیاند کە ئێران ڕۆحی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی شکاندوە، کەواتە بایدن ئەو ئەزموونەی هەیە و ئێستا دەستی ئێرانی بۆ ئاشکرابووە.
*ئێرانی ئێستا هەمان ئێرانی 2012 و 2016دا نییە و تواناییەکانی پێشووی نەماوە.
*هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران، دەشێت شتێک نەهێڵێتەوە بەناوی ڕیفۆرمیست و توندڕەوانەوە.
*پڕوپاگەندەکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نییە و ئەوەتا لەناو ئێرانەوە نامە بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنوسرێت تا فشارەکان لەسەر ڕژێمی ئێران کەم نەکرێنەوە.
*دۆسێی ئێران بۆ ئەمەریکا هەرگیز شتێک نییە پەلەی بێت بۆی، بەڵام بۆ ئێران بابەتێکی پەلە و هەنوکەییە.
*کێشەکانی ئێران هەر تەنها لەگەڵ ئەمەریکادا نییە، بەڵکو لەگەڵ جیهانیشدا کێشەی هەن و ئێران وڵاتێکی ئاسایی نییە و بۆتە هاوشانی کۆریای باکور.
*بە دوری نازانم لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا بەرەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و ئەوروپا و عەرەبستانی سعودیە بۆ فشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
*دەستکردنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا بیست، ئاماژەیە کە ئێران هیچی تری بەدەستەوە نەماوە تەنها ئەوەندە نەبێت کە دەیەوێت بەم پیتاندنە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ناچار بکات دانوستاندنی لەگەڵ بکات.
*ئێران لەبەردەم دوو بژارەدایە، یان ئەوەتا هاوشێوەی عێراق بەرنامە ناوکییەکەی لەناو دەبرێت، یان ئەوەتا وەک 3 بۆ چوار ساڵی پێش کوژرانی قەزافی لێدێت.
*ئێران ئەگەر ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت، ئیتر کۆماری ئیسلامی نییە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG